پێشنیاری یەکێتی لەماددەی 14 پەسەندکرا
کوردستان 12:13 AM - 2023-06-11
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
پێشنیازی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمادەی ۱٤ لەدانیشتنی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا و حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بەهەر خەرجیەکی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیان: "بە هەوڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكسانی لە نێوان پارێزگاكان لە بودجە پەسەند كرا و حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە".
هاوکات د.نەرمین مەعروف غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە دانیشتنی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگدرا لەسەر بڕگەی ٨ لە ماددەی ١٤ کە وەک پيشنیازی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشکەشکرابوو بە لیژنەی دارایی و تایبەتە بە پابەندکردنی حکومەتی هەرێم کە بەر لە هەرخەرجییەک پێویستە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشبکات بە پێی یاسا بەرکارەکان و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی پارێزگاکانی هەرێم لە بودجە دابەش بکات".
دەشڵێت: "بە پێچەوانەوە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ پێویستە هەموو رێکارێک بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕگەیە بە گرنتی تەمویلکردنیشەوە".
هەر لەو بارەیەوە د. ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: "بڕگەی پارێزگاكان كە پێشنیاری فراكسیۆنی یەكێتی بوو لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو پەسەند كرا و یەكێتی بەڵێنەكەی خۆی بردەسەر".
لەدانیشتنی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا ۷ بڕگە لەمادەی ۱٤ بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کراوە، کە بڕگەی ٨ لە ماددەی ١٤ پابەندکردنی حکومەتی هەرێمە، کە پێویستە بەر لە هەر خەرجیەک موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشبکات بە پێی یاسا بەرکارەکان، و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی پارێزگاکانی هەرێم لە بودجە دابەش بکات بە پێچەوانەوە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ پێویستە هەموو رێکارێک بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم بڕگەیە بە گرنتی تەمویلکردنیشەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

