قوباد تاڵەبانی: پڕۆژەكانی راپەرین تەواو بكرێن
کوردستان 04:07 PM - 2023-06-14
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
كۆبووەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی راپەڕین
هاوشێوەی كۆبوونەوەكەی 9/4ی ساڵی رابردووی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی ئیدارەی راپەڕین كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە دەڤەرەكەدا كرا و بڕیاردرا لە ماوەیەكی نزیكدا و تا كۆبوونەوەی دووەم كێشە و گرفتی بەردەم سەرجەم پڕۆژەكانی ئیدارەی راپەڕین دیاریبكرێن كە داوای مۆڵەتیان كردووە و ئامادە بكرێن بۆ كەوتنە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 14ی حوزەیرانی 2023 لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، بە وردی قسە لەسەر گرفتەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی راپەڕین كرا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گلەیی و ناڕەزایی وەبەرهێنەران و هاووڵاتیانی دەڤەرەكە لە سستی بەڕێوەچوونی كاروباری هاووڵاتییان و جێبەجێكردنی مامەڵەی یاسایی پڕۆژەكانی وەبەرهێنەران و رایگەیاند ئەم دۆخە قبوڵكراو نییە و دەبێت لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێكی گەورەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە دەڤەرەكە دەست پێ بكرێت.
لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆك وەزیران لیژنەیەكی تایبەتی دروست كرد بە نوێنەرایەتی ئۆفیسەكەی خۆی و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئیدارەی راپەڕین كە ئەم لیژنەیە دەبێت تا كۆبوونەوەی دووەم كە لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا دەكرێت، پۆلێنی هەموو ئەو پڕۆژانە تەواوبكرێت و ئامادەكاری بكرێت بۆ كەوتنە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
راشیگەیاند: "هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێك كێشە بۆ پڕۆژەكان دروست بكات یان كەمتەرخەم بێت لە جێبەجێكردنی كاروباری هاوڵاتییان، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت".
هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەكەدا كرا و بڕیاردرا بە زوویی ئامادەكارییەكانی پڕۆژەكان تەواو بكرێن و بكەونە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قسە لەسەر كێشەكانی شارەوانی و تەرخان كردنی زەوی بۆ پڕۆژەكان كرا، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران داوایكرد لە تەرخانكردنی زەویدا ئەولەوییەت بدرێت بە پڕۆژەكانی پیشەسازی و بازرگانی و ئەو پڕۆژانەی كە زۆرترین هەلی كار بۆ دانیشتوانی ئیدارەی راپەڕین دابین دەكات.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی دەروازی سنووری كێلێ و لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی كرد بە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عیراق كە بڕیاریانداوە پێكەوە كار بكرێت بۆ پەرەپێدان و فراوانكردنی دەروازە سنورییەكە و چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو دەروازەیە.
ئەم كۆبوونەوەیە هاوشێوەی كۆبوونەوەكەی ساڵی رابردوو بوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی كە لە دەرەنجامی كۆبوونەوەكەدا 39 پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار كەوتنە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و ئامادەكاری تەواویش كرا بۆ جێبەجێكردنی 15 پڕۆژەی دیكەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلار كە بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا جێبەجێ بكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

