رەفعەت عەبدوڵڵا: بۆ دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم ماددەی 14ی بودجەمان چەسپاند
کوردستان 05:49 PM - 2023-06-14
PUKMEDIA
رەفعەت عەبدوڵڵا پێشوازی لە وەفدێكی یۆنامی كرد
رۆژی 14ی حوزەیرانی 2023 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی، رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پێشوازیكرد لە وەفدێكی یۆنامی كە پێكهاتبوو لە لۆرێنس لیو، راوێژكاری باڵای كاروباری سیاسی و لێپرسراوی فەرمانگەی كاروباری سیاسی لە بەغدا و لێنارت نیكۆلێی، لێپرسراوی كاروباری سیاسی لە هەولێر.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی وێڕای بەخێرهاتنی وەفدی میوان، رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە نزیككردنەوەی بیروڕای لایەنە سیاسییەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستاندا بەرز نرخاند.
پاشان رەفعەت عەبدوڵڵا هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی عیراقدا بۆ وەفدی میوان روونكردەوە كە لەپێناوی دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، پێداگریمان لەسەر پەسەندكردنی بڕگەی (8) بۆ مادەی ( 14) كرد.
ئاماژەی بەوەش دا ئەگەر ئەو بڕەی لە بودجەی گشتی عیراقدا بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە بە شێوەیەكی دروست خەرج بكرێت، دەبێتە مایەی بوژانەوە و باشبوونی گوزەرانی هاووڵاتیان.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەوردی بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عیراق و پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا خستەڕوو و تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی هەمیشە بە گیانی لێپرسراوێتییەوە لەپێناوی بەرژەوەندییە گشتییەكان، پاراستنی ئەزموونی هەرێم، ئارامی و ئۆقرەیی لە ناوچەكەدا لەڕووی سیاسی و حوكمڕانی و پەرلەمانییەوە هەنگاوی كرداریی ناوە.
لە بەرامبەردا لۆرێنس لیو، راوێژكاری باڵای كاروباری سیاسی یۆنامی رایگەیاند: "نەتەوە یەكگرتووەكان یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكان بە بنەمایەكی سەرەكی ئارامی و یەكگرتوویی و بەهێزی هەرێمی كوردستان دەزانیێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

