پڕۆژەكەی یەكێتی خزمەتی بە 15 هەزار مامۆستا دەكرد
کوردستان 11:24 AM - 2023-06-15
PUKMEDIA
خۆپیشاندانی مامۆستایانی بەشی کوردی لە کەرکوک
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێی فراكسیۆنەكەیەوە لە بەغدا شەڕی پەسەندكردنی پڕۆژەی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی بەشی كوردی ناوچە جێناكۆكەكانی بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق دەكرد و بەوەش 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبوون، بەڵام بەپیلانگێڕی فراكسیۆنێك كێشەی بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەكە دروستكرا.
سەباح حەبیب ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هەر لە سەرەتای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی بەشی كوردی ناوچە جێناكۆكەكانی وەك داوایەكی یەكێتی خستە كارنامەی حكومەتی نوێی عیراقەوە و ئێمەش وەك فراكسیۆن هەموو رێكارە یاساییەكانمان تەواو كرد، بەڵام بەداخەوە فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ پەسەندكردنی پڕۆژەكەدا نەبوو و كێشەی بۆ دروستكرد".
"تەنها فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شەڕی بۆ پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیە دەكرد و بەردەوامیش دەبین لە پشتیوانی كردنی مامۆستایانی بەشی كوردی لە ناوچە جێناكۆكەكان، داوامان لە سەرۆك وەزیران و سەركردە سیاسییەكانیش كردووە رێگاچارەیەك بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە، چونكە لە بەرژەوەندی گشتیدایە" سەباح حەبیب وادەڵێت.
15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبوون
بەپێی بەدواداچوونەكانی PUKMEDIA لەو پڕۆژەیەی یەكێتی 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری بەشی كوردی ناوچە جێناكۆكەكان كە سەر بە كەركوك و نەینەوا و دیالەن لێی سوودمەند دەبوون و لە راستیشدا ئەو پارێزگایانە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقدان.
فراكسیۆنی یەكێتی پشتیوانی داواكاری بەشی كوردی دەكات
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 14-6-2023، مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و لە بەیاننامەیەكدا داوایانكرد مافەكانیان لەبارەی گواستنەوەی راژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق بۆ بگەڕێندرێتەوە، چونكە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكانی كەركوك، سەڵاحەدین، دیالە و موسڵن.
هەر لە خۆپیشاندانەكەدا فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ داوا رەواكانی مامۆستا و فەرمانبەرانی بەشی كوردی ناوچە جێناكۆكەكان لەبارەی گواستنەوەی راژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا رێكاری یاسایی دیكە بۆ گەڕاندنەوەیان مافەكانیان دەگرینەبەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

