سێ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا مەلا محەمەدی بەحركە تێدەپەڕێت
ی ن ک 12:15 PM - 2023-06-15
PUKMEDIA
مامۆستا مەلا محەمەد بەحركەیی
سێ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا مەلا محەمەدی بەحركە تێكۆشەری دێرین و كۆڵنەدەری بزوتنەوەی كوردایەتیدا تێدەپەڕێت، كە یەكێك بوو لە شۆڕشگێڕە دیارەكانی شۆڕشی نوێ و هەمیشە بەبیروباوەڕ و دڵسۆزییەوە بێدرێغ لە كۆڕی خەباتدا بەردەوام بووە، لەتەمەنی خەبات و كوردایەتی خۆیدا تووشی سەختی و ناڕەحەتی زۆر بوەە، بەڵام ئەوانە لە خەباتكردن و تێكۆشان ساردینەكردەوە.
مامۆستا مەلا محەمەدی بەحركە كەسایەتییەكی دیار و كاریگەری هەولێر و ناوچەكە بوو، لەژیانی خۆیدا وەك تێكۆشەرێكی گەورەی كوردایەتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خزمەتێكی بەرچاوی بە گەلەكەمان كردووە، لە خەباتی شاخ وەك پێشمەرگە و لەشاریش رۆڵێكی گرنگی لە پرسە كۆمەڵایەتییەكان و چارەسەركردنی سەدان كێشەی كۆمەڵایەتی سنوورەكەدا هەبووە.
محەمەد حەسەن پیرداود ناسراو بە مەلا محەمەد بەحركەیی لە 4-4-1939 لە گوندی بەحركە لەدایك بووە، لە ساڵی 1957 پەیوەندی بە رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە و بەشداری چەندین شەڕی كردووە، لە ساڵی 1978 پەیوەندی بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردووە و لە 11 ی ئازاری ساڵی 1991 دا بەشداری كاریگەری لە راپەڕینە مەزنەكەی شاری هەولێردا هەبووە، لە 7-7-1992 وەك كارگێڕی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر دەستبەكار بووە.
مامۆستا مەلا محەمەد بەحركەیی تا ساڵی 2020 وێڕای خانەنشینی و نەخۆشی، بەڵام كۆڵی نەداوە و بەردەوامبووە لە خزمەت لە بواری سیاسی و كۆمەڵایەتی، بەداخەوە لە رۆژی 15-6-2020 بەهۆی نەخۆشییەوە بەیەكجاری ماڵئاوایی لە كەسوكار و كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

