قوباد تاڵەبانی:بەرژەوەندییە باڵاکان نەکرێنە قوربانی بەرژەوەندییە حزبییەکان
کوردستان 06:45 PM - 2023-06-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەفدێکی سەربازی بەریتانی بە سەرۆکایەتی بەسەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژکاری بەرگری بەریتانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا جەختی کردوە، کە نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر جێبەجێکردنی رێڕەوی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یەکگرتووتر و تۆکمەتر و راهێنراوتر بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و رۆزی کێڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا و لیوا بەختیار ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئامادەی بوون، تاوتوێی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا.
قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی ئێستا و کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند؛ پێویستە هەموو لایەک درک بە هەڕەشەکان و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بکەن و بەرژەوەندییە باڵاکان نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی.
وتیشی: نابێت دەستێوەردانی حیزبی و ململانێی سیاسی کاریگەری هەبێت لەسەر رێڕەوی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پلانی چاکسازی و پرۆسەکە پەک بخات یان خاوی بکاتەوە.
جەختیشی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەو شێوەی پلانی بۆ دانراوە و داوایکرد هاوپەیمانان زیاتر هاوکاربن لە جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی بۆ ئەوەی بتوانین هێزەکانی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخەینەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی راهێنراوترمان هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

