قوباد تاڵەبانی: لێپرسینەوە لە بەڕێوەبەرە کەمتەرخەمەکان دەکەین
کوردستان 03:22 PM - 2023-06-20
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
بە
مەبەستی بەگەڕخستنی باشتری پڕۆژەکان لە دەڤەری گەرمیان، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار
و بەڕێوەبەرەکانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کۆبووەوە و جەختیکردەوە کە، "دەبێت
تا کۆبوونەوەی داهاتوو کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەکرێت، کێشە و گرفتەکانی پڕۆژەکانی
وەبەرهێنان چارەسەر بکرێن".
لە
کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک
وەزیران ئاماژەیدا بە رەخنە و گلەییەکانی دانیشتوانی ئیدارەی گەرمیان و وەبەرهێنەران
لە سستی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان و هۆشداریدا کە چیتر هیچ کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەک
لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان و وەبەرهێنەران قبوڵ ناکرێت.
لەم
چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا، لەنێوان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرەکانی
ئیدارەی گەرمیان ونوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا بەدواداچون
و هەڵسەنگاندن بکەن بۆ کێشە و کەموکوڕییە ئیدارییەکان و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر
بۆ چارەسەرکردنی و گرفتە ئیدارییەکان، هەر لەو ماوەیەشدا مامەڵەکانی پڕۆژەکانی وبەرهێنان تەواوبکرێن و ئامادە بکرین بۆ کەوتنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
جێگری
سەرۆک وەزیران راشیگەیاند: "هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێک کەمتەرخەم بێت لە راپەڕاندنی
کاروباری هاوڵاتیان، یان کێشە و گرفت لەبەردەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دروست بکات، لێپرسینەوەی
لەگەڵدا دەکرێت".
لەم
چوارچێوەیەشدا، باس لە پلانی قەرەبوکردنەوەی هەموو ئەو زەویە کشتوکاڵیانە کرا کە دەکەونە ناو پرۆژەکانەوە لە سنووری کەلار و
رزگاری. بڕیاریش درا کۆمپانیای جێبەجیکار بەزووترین کات دەست بکات بە دروستکردنی
سایدی دوەمی شەقامی پشتێنەیی کەلار. هەروەها رێکارەکانی کۆڕنیشی سەر روباری سیروان
تەواو بکرێن بۆ ئەوەی پڕۆژەکە دەستبەکار بێت.
جێگری
سەرۆک وەزیران داواشیکرد: "سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرەکان کە وەک یەک تیم کار
بکەن و هەماهەنگی تەواو لەنێوان خۆیاندا دروست بکەن تا لە ماوەیەکی نزیکدا ئامادەکارییەکان
بۆ هەموو پڕۆژەکان تەواو بکەن".
ئەم
کۆبوونەوەیە لە درێژەی کۆبوونەوەکانی قوباد تاڵەبانیدا بوو لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرە
گشتییەکان، کە پێش هەفتەیەک بە هەمان شێوە لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرەکانی ئیدارەی
راپەڕین کۆبووەوە و هۆشداری پێدان تا کۆبوونەوەی داهاتوو ئامادەکارییەکان بۆ کۆمەڵێک
پڕۆژەی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری تەواو بکەن.
بەر
لەوەش لە ٤/٩/٢٠٢٢ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سلێمانی کۆبووەوە و لە ئەنجامدا
توانرا لە ماوەیەکی کورتدا ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی وەبەرهێنان بخرێتە گەڕ.
PUKMEDA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

