قوباد تاڵەبانی: هاوكاری هێزەكانی ئەمریكا و پێشمەرگە بەردەوامبێت
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-21
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر پێشوازی لە وەفدێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دەینا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و چۆنییەتی بەردەوامبوونی هەماهەنگییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە لە رۆژی 21ی حوزەیرانی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا خواستی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ بەردەوامی هاوكاری و هاوپەیمانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رۆڵی هێزی پێشمەرگەشی لە شەڕی دژی داعشدا بەرز نرخاند.
لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: "هاوپەیمانی و هاوكاری نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی ئەمریكا لە رابردوودا دەستكەوتی گەورەی لێكەوتووەتەوە و هیوای خواست لە داهاتووشدا ئەم هاوپەیمانییە بەهێزتر و پتەوتریش ببێت"، هەردوولاش هاوڕابوون كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر لە ناوچەكەدا پێویستە لە داهاتوودا هەماهەنگییەكان زیاتر بكرێن.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا كرا، وەفدەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا داوایانكرد پڕۆسەكە خێراتر بكرێت، چونكە ئەمریكا خواستی ئەوەیە كە هاوكارییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "ئێمە ئامادەین كە پڕۆسەكە خێراتر بكرێت و جەختیشی كردەوە كە نابێت ناكۆكی سیاسی كاریگەری هەبێت لەسەر بەردەوامی چاكسازییەكان". ئاماژەی بەوەشكرد: "پێویستە بە زووترین كات وەزیرێك بە وەكالەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بكرێت تا لەلایەكەوە سەرپەرشتی وەزارەتەكە و پڕۆسەی ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكات و لەلایەكی دیكەشەوە ئەو لێكتێگەیشتنە جێبەجێ بكات كە پێشتر لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا ئیمزا كراوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

