ئەمەل جەلال: پرۆژەی گەشتوکاڵ دەتوانێت هەنگاوی گەورە بنێت
کوردستان 11:44 AM - 2023-06-27
ئەرشیف
قوباد تاڵەبانی و ئەمەل جەلال
بەدەستپێشخەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پرۆژەی گەشتوکاڵ
راگەیەنرا، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم_یش دەڵێت:" کوردستان ناوچەیەکی
گەشتیاری زۆر گرنگە بەتایبەتی لەبواری گەشتیاری کشتوکاڵیدا دەتوانیت هەنگاوی گەورە
بنێت".
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە سایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:"کوردستان ناوچەیەکی
گەشتیاری زۆر گرنگە بەتایبەتی لەبواری گەشتیاری کشتوکاڵیدا دەتوانێت هەنگاوی گەورە
بنێت، هەربۆیە بەدەستپێشخەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم گفتوگۆ
لەسەر ئەوەکرا، کە بەڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهاوکاری
رێکخراوێکی ئەڵمانی لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنین".
"دوای بەستنی کۆنفرانسێک لەشاری هەڵەبجە هەر بەدەستپێشخەری قوباد تاڵەبانی
بڕیاردرا ناوی پرۆژەکە بنێین (گەشتوکاڵ) کە واتای تێکەڵەیەکە لە کشتوکاڵ و
گەشتیاری، لەئێستاشدا تیمەکان لەوەزارەتی کشتوکاڵ ئەو ناوچانەیان دەستنیشانکردووە،
ئێمەش لەگەڵ تیمی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبونەوەکان و پرۆژەکە دەکەین".
وتیشی:" لەقۆناغی یەکەمدا پێویستە راهێنان بە جوتیارەکان بکرێت و چەند
ناوچەیەک وەک ئەزموون دەستنیشان بکرێت کە نزیکن و گەشتیار زووتر روی تێدەکات و
دواتر لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێدەکرێت، پێشبینیدەکەم لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە
بەتەواوی پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
رۆژی ١٥-٦-٢٠٢٣نوسینگەی جێگری
سەرۆک وەزیران ئامادەکاری بۆ راگەیاندن و سەرپێخستنی پرۆژەی گەشتوکاڵ راگەیاند، کە
پرۆژەکە پهره بهبواری گهشتوگوزار و كشتوكاڵ دەدات و ههوڵی رهخساندنی ههلی
كاری زیاتر دەدات".
گهشتوكاڵ agro-turism وشهیهكی لێكدراوی گهشتوگوزار و كشتوكاڵه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

