قوباد تاڵەبانی: جەژن بكەینە هۆكاری لێبوردەیی و ئاشتەوایی
کوردستان 07:24 PM - 2023-06-27
نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵكردنی گیانی یەكتر قبووڵكردن و ئەوەی ئێمەی كورد پێی دەڵێن «گەردن ئازادی»".
دەقی پەیامەكە:
جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو موسوڵمانانی جیهان و كوردستان بەتایبەت پیرۆز بێت. دڵمان لای حاجییانە پاش بەجێهێنانی ئەركەكانی حەج بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ ناو ئازیزانی خۆیان.
ئیسلام ئایین و شارستانییەتیشە و یەكێك لە جوانییەكانی كۆمەڵگای كوردی كە زۆرینەی ئەم باوەڕ و ڕێبازەی قبووڵ كردووە گیانە میانڕەوی و كراوەییەكەی بووە لەگەڵ ئایین و بیروباوەڕەكانی دیكە. جێگای داخی زۆرە بەم دواییانە پێچەوانەی ئەو رەوتە مێژووییە ئاییندارییەی وڵاتەكەمان، لێرە و لەوێ هەواڵ و رووداو و كارەساتی ناخۆش و نامۆ بەكۆمەڵگاكەمان بەئاگامان دەهێننەوە و پێمان دەڵێن كە پێویستە بە هەموومان و هەریەك لای خۆیەوە هۆكارەكانی لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكەین.
پێویستە ئیلهام لە جەژن وەرگرین بۆ لێبوردەیی و ئاشتەوایی و زاڵكردنی گیانی یەكتر قبووڵكردن و ئەوەی ئێمەی كورد پێی دەڵێن «گەردن ئازادی».
جەژنی هەموو لایەك پیرۆز و حەجی حاجییان قبووڵ بێت و ساڵانی تر بە خۆشی و شادی زیاترەوە بگەڕێتەوە ناومان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

