سەعدی پیرە: سایكس پیكۆ هۆكاری كێشەكانی كورد و ناوچەكەیە
کوردستان 06:40 PM - 2023-06-30
دەرباز ستار
سەعدی ئەحمەد پیرە
رێكخراوی هاوپەیمانی پێشكەتوخواز كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی لە بەبرۆكسل-ی پایتەختی بەلجیكا ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی پاراستنی بەهاكانی هاودەنگی و دادپەروەری و ئازادی و دیموكراسی كرا، دواتر رێكخەری نوێی رێكخراوەكە هەڵبژێردرا لەگەڵ كۆمیتەی چاودێری دارایی و ئابوری .
وەفدێكی یەكێتی بەشداری تێداكرد و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی بۆردی سەرۆكایەتی رێكخراوەكەیە و لە وتەیەكدا رایگەیاند : "كورد یەكێكە لە چوار نەتەوە سەرەكیيەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تەنها ئێمە مافەكانی خۆمان وەرنەگرتووە بەهۆی سیاسەتی شكستخواردووی سایكس بیكۆ كە نەك بۆ كورد، بەڵكو سەرچاوەی كێشەكانی عەرەب و ئیسرائیل ، شیعە و سونە ، قوبرس و چەندین كێشەی تریشە" .
لە قسەكانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی هاوپەیمانی پیشكەتوخواز كرد لە یارمەتیدانی عێراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەكاندا ، كە هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری گەلی كورد بوون لە قۆناغە جیاوازەكاندا ، بەتایبەتی لە بەرزكردنەوە توانا مرۆییەكان و پاراستنی مافی مرۆف و دواجاریش لە شەڕی دژی تیرۆردا بە چەك و راوێژكارانی سەربازی هاوكار و پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە بوون لە شكستپێهێنانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
لە پەراوێزی بەشداریكردنی وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا چەندین كۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ نوێنەری پارت و رێكخراوە جیهانییەكان ئەنجامدا.
رێكخراوی هاوپەیمانی پێشكەوتووخواز رێكخراوێكی جیهانیە و رێكخراوی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی جیهانە لە ساڵی 2013 لە شاری لایپزیگ لە ئەڵمانیا دامەزراوە و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرە و یەكێكە لەو سێ پارتە سەرەكییەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستە و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی بۆردی سەرۆكایەتی رێكخراوەكەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

