ئاسایش تۆمەتبارانی سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەكانی سلێمانی دەستگیردەكات
کوردستان 08:27 PM - 2023-06-30
PUKMEDIA
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ناوشار، چوار تۆمەتباری سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەكانی (وێڵەیەر، بەكرەجۆ، دێكۆن)ی دەستگیركرد.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ناوشار كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەنراوە: "دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی وورد و بەدەستخستنی زانیاری بۆ دۆزینەوەی بكەرانی سوتاندنی چەند شوێنێكی سلێمانی و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕۆژی پێنج شەممە 29-6-2023، چوار تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركران".
ئەوەش راگەیەندراوە: "رووداوی ئاگركەوتنەوەی یەكەم لەناوچەی وێڵەیەر ڕوویداوە، دوو لە تۆمەتباران دانیان ناوە بەوەی كە بەمەبەستی بەرسەربردنی كات چونەتە شاخی وێڵەیەر و دوای گەڕانەوەیان بە ئەنقەست ئاگریان لەو ناوچەیە بەرداوە و بۆتە هۆی سوتانی چەندین دۆنم پوش و پاوان و زیانگەندن بە سروشتی ئەو ناوچەیە".
هەربەپێی راگەیەندراوەكەش: "رووداوی ئاگركەوتنەوەی دووەم لەناوچەی عەزیزئاوا رویداوە، بەهۆی كەسێك كە باری دەرونی جێگیرنی یە بۆتە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و زیانگەیاندن بە زەوی كشتوكاڵی ناوچەكە، دواتر لەبەر تایبەتمەندی كەسەكە ڕادەستی نەخۆشخانەی دەرونی دەكرێت".
بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی سێهەمیش هاووڵاتییەك بە مەبەستی پاكردنەوەی باخەكەی لە گوندی (دێكۆن) سەربە ناحیەی بەكرەجۆ ئاگری كردۆتەوە و بۆتە هۆی سوتانی چەندنین دۆنم زەوی و زیان گەیاندن بە جوتیارانی ناوچەكە".
لە ئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە و ڕووبەڕوی دادگا كرانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

