سەرۆككۆمار: دەستدرێژیكردنە سەر قورئانی پیرۆز تاوانە
عیراق 09:42 PM - 2023-06-30
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق رایدەگەیەنێت: "دەستدرێژیكردنە سەر قورئانی پیرۆز تاوانە و پێویستە رێز لەبیروباوەڕی دووملیار موسڵمان بگیرێت، دەشڵێت بە توڕەییەكی زۆرەوە لەو كردەوە نابەرپرسارانە دەڕوانین كە لە سوید و پێش ماوەیەكیش لە هەندێك وڵات ئەنجام دەدرێن، هەندێك جار پەسندی دەكەن و هەندێ جار پاساوی بۆ دەهێننەوە و بێدەنگی هەڵدەبژێرن سەبارەت بەو دەستدرێژیانەی كە بۆ سەر قورئانی پیرۆز دەكرێن، كە پەرتوكی پیرۆزی زیاد لە دوملیار موسڵمانە لە جیهاندا".
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدابەتوندی ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هاووڵاتییەكەوە لە وڵاتی سوید دەكات و رایدەگەیەنێت: "ئەم هێرش و پێشێلكارییانە هیچ پەیوەندییەكیان بە ئازادی ڕادەربڕین و بیروباوەڕەوە نییە، بەڵكو لێدانە لە ئازادی، ئەمانە تاوانن دژی هەموو مرۆڤایەتی، وەك پێشێلكردنی بیروباوەڕی موسڵمانان كەڕێز لە پەرتوكە پیرۆزەكانی هەموو ئایینەكان دەگرن و ڕێز لە مافی ئازادی بیروباوەڕی خەڵكی دەگرن".
دەشڵێت: "دەستدرێژیكردنە سەر قورئانی پیرۆز، تاوانێكە كە ئازادی بیركردنەوە و باوەڕی تێدا پێشێل دەكرێت، ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر ئازادی لەو وڵاتانە دەیانخاتە دۆخێكی نەخوازراو كە ئەو دەستدرێژیكردنانەیان تێیدا رووداوە، كە بەتەواوەتی دژی پابەندبوونیانە بە ئازادی بیركردنەوە و بیروباوەڕو و پێشێلكردنی یاسا و رێساكانە كە ئازادی بیروڕا و ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ مسۆگەر دەكەن. نابێت ئازادی تاكەكەس بەكاربهێنرێت بۆ بەشداریكردن لە ڕەفتارێكی ناشیاو كە بیروباوەڕی كەسانی دیكە بە بیانووی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین پێشێل بكات".
سەرۆككۆماری عیراق راشیدەگەیەنێت: "چاوەڕوانی لە ڕۆشنبیر و ئازادیخوازانی جیهانی ئازاد دەكەین كە بە هەڵوێستەكانیان بۆ پارێزگاریكردن لە ئازادی بیركردنەوە و بیروباوەڕ و ڕێز لە مافی زیاد لە دوملیار موسڵمان و جیاوازی و هەمەجۆری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز ڕابگرن، هەروەها چاوەڕوانی هەڵوێستی جدی و بەرپرسیارانە دەكەین، كەپەرۆشی ڕێزگرتن بن لە بیروڕا و دینداری و پاراستنی مافی پێكەوەژیانی ئازاد و برایەتی لەنێوان مرۆڤەكاندا بەبێ گوێدانە جیاوازییان لە بیروڕا و ئایینیاندا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

