کۆماندۆ و پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە
کوردستان 06:23 PM - 2023-07-02
PUKMEDIA
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و لۆگۆی کۆماندۆی کوردستان
کۆماندۆی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای سلێمانی روونکردنەو بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، "هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هێزێكی كۆماندۆی كوردستان و مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی راپەڕین گرژی كەوتووەتە نێوانیان، لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین ئەو هەواڵە سەراپای دورە لە ڕاستییەوە".
کۆماندۆی کوردستان: پارێزەری خاک و خزمەتکاری خەڵک دەبێت
کۆماندۆی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە
بەوەدەکات: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تەمموزی 2023، چەکدارێکی نەناسراو
لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبێلێک دەکات، کە ژمارەیەک سەرنشینی
تێدا بووە و لەنێویشیاندا ژن و منداڵ هەبووە و کەسێک بریندار دەکات، لەو کاتەدا
کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ لەکاتی گەڕانەوەی لە ئەرکەکەی لە شوێنی رووداوەکە دەبێت
و رێگری دەکات لە تۆمەتبار تا کارەساتی نەخوازراو روونەدات تەنها وەک ئەرکێکی ئەخلاقی
و پیشەیی لە رووداوەکەدا بووە".
لە روونکردنەوەکەشدا هاتووە: "تۆمەتبار رووبەڕووی کارمەندەکەمان
دەبێتەوە و تەقەی لێ دەکات و پێشمەرگەکەی کۆماندۆش راستەوخۆ تۆمەتبارەکە چەک دەکات
و تۆمەتباریش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت و دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بەهەڵە پێشمەرگەکەمان
دەستگیر دەکەن دوای لێکۆڵینەوە ئازادی دەکەن و دەست خۆشیش لەپێشمەرگەکەمان دەکەن".
باس لەوەش کراوە: "لەهەمان کاتدا پێشمەرگەکەی کۆماندۆ دەست
بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەی تۆمەتباردا دەگرێت"و "بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە
کە کوڕانی کۆماندۆی کوردستان هەمیشە پارێزەری خاک و خزمەتکاری خەڵک دەبن".
پۆلیسی سلێمانی: بۆ ناشیرینکردنی سلێمانی هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە
لای خۆشیەوە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە: "لەچەند پەیج و سایتێكی
ئاژاوەگێرو بەمەبەست بۆ ناشرینكردنی شاری سلێمانی هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە
هێزێكی كۆماندۆی كوردستان و مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی راپەڕین گرژی كەوتووەتە
نێوانیان، لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین ئەو هەواڵە سەراپای دورە لە
ڕاستییەوە".
ئاماژە بەوەش دراوە: "رووداوەكە بەجۆرێك بووە
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین سەرقاڵی گرتنی تۆمەتبارێك بوون و لەوێ
كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئامادەیی هەبووە و هاوكاری هێزەكانی پۆلیسی
كردووە، دواتر دوو مەفرەزەی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی پۆلیس
گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، سەرەنجام توانراوە دەستبگیرێت بەسەر چەكێك و
ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

