قوباد تاڵەبانی هەوڵەكانی كونسوڵی فەڕەنسا بەرز دەنرخێنێت
کوردستان 05:07 PM - 2023-07-05
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران و ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتی فەڕەنسا
بە مەبەستی ماڵئاوایی كردن و كۆتاییهاتنی ئەركەكەی، ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتی فەڕەنسا، سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا قوباد تاڵەبانی هەوڵەكانی كونسوڵی فەڕەنسای بەرزنرخاند لە بەهێزتر كردنی پەیوەندییەكانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 5-7-2023، لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەبۆنەی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئەركی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم، قوباد تاڵەبانی ستایشی ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كرد لەپای پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی لە هەموو شارەكانی هەرێم و لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دێرینی كورد و فەڕەنسا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی داهاتوویدا.
كونسوڵی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە لە هەرێمی كوردستان ئەو ئەركەی پێ سپێردرابوو و پابەندی وڵاتەكەشی لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و و رۆڵی جێگری سەرۆك وەزیرانیشی بەرز نرخاند لە ئەنجامدانی چاكسازی لە سێكتەرە جیاجیاكاندا بە ئاراستەی باشتركردنی پرۆسەی حوكمڕانی لە كوردستان.
دواتر تیشك خرایە سەر دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا قوباد تاڵەبانی كتێبێكی لەبارەی مێژووی كوردستانەوە وەك دیاری ماڵئاوایی پێشكەشی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

