بەدواداچوون بۆ سەركەوتنی هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام دەكرێت
کوردستان 05:37 PM - 2023-07-05
PUKMEDIA
بەدواداچوون بۆ سەركەوتنی هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام دەكرێت
لەچوارچێوەی كارەكانی هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆنی نەمام، لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ كارەكانی دوو پڕۆژەی گرنگی دارستانی بەسەركرایەوە.
لەوبارەیەوە حسێن حەمەكەریم نوێنەری نوسینگەی سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "دەستمان بەبەدواداچوونەكانمان كردووە، بۆ زانینی شێوازی بەڕێوەچوونی كارەكانی خزمەت و پاراستنی نەمامەكان كەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانییەوە جێ بەجێ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی پڕۆژەی دارستانی قەرەهەنجیرمان كرد كەتێبینی گەشەی بەرچاوی نەمامەكانمان كرد بەوپێیەی ئاوی بەردەواممان بۆ مسۆگەر كردوون لەرێی دابینكردنی سەرجەم تێچووەكانی راكێشانی كارەبا بۆ بیری پڕۆژەكە و گەیاندنی بۆ دوو عەمباری گەورە لەڕێی بۆرییەوە بەدووری 400 مەتر و دابەشكردنی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: "كارەكانی ئاودان لەپڕۆژەی دارستانی بانی مەقان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت لەگەڵ ئەوەشدا و دوای تەواوبوونی بژار و بنكۆڵ، كرێكارەكانمان دەستیان كردووە بەئاگربڕ بۆ پاراستنی نەمامەكان و كۆی رووبەرە سەوزكراوەكان لەمەترسی ئاگركەوتنەوە و سووتان".
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتیشی: "لەبەدواداچوونەكانمان بەردەوامین و لەرۆژانی رابردووشدا دڵنیابووینەوە لەگەشەی بەرچاوی نەمامەكان و سەركەوتنی پلان و هەوڵەكانمان بۆ خزمەتكردن و ئاودانی نەمامەكان لەدارستانەكانی ئاغجەلەر و قەرەداغ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

