یەكێتی رێگری لە بە سەربازگەبوونی كەركوك دەكات
کوردستان 06:29 PM - 2023-07-05
PUKMEDIA
كەركوك
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگری لە هەر كارێكی نایاسایی دەكات كە لە كەركوك ئەنجامبدرێت، جێگری سەرپەرشتیاری كەركوك-سەلاحەدینی یەكێتیش دەڵێت: "بەردەوام پشتیوانی پێكەوەژیانین لە شارەكە و رێگا نادەین ئارامی كەركوك تێكبدرێت".
سیروان كوێخا نەجم جێگری سەرپەرشتیاری كەركوك-سەلاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA رایگەیاند: "هێزەكانی حەشدی شەعبی بەردەوام هەوڵی داگیركردنی زەوی و زاری جوتیارانی كورد و توركمان دەدەن، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵیاندا پارچە زەوییەكی 60 دۆنمی لە گەڕەكی شۆراو لە كەركوك كە گەڕەكێكی كورد نشینە داگیربكەن و بیكەنە سەربازگە، بەڵام رێگریمان لێكرد و ئەو هەوڵەمان شكستپێهێنا".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام پشتیوانی پێكەوەژیانی لە كەركوك كردووە و رێگریشی لە هەموو هەوڵێكی تەعریب كردن كردووە و هەرگیز كەركوكی جێنەهێشتووە، بۆیە یەكێتی خۆی بەخاوەنی كەركوك دەزانێت و رێگری لە هەر دەستێوەردانێكی نایاسایی دەكات كە ببێتە هۆی تێكدانی ئارامی لە شارەكە" سیروان كوێخا نەجم وادەڵێت.
یەكێتی بە توندی لە دژی بەسەربازگەكردنی كەركوك وەستایەوە
هەر لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاماژە بەوە دەكەن: "ناكرێت زەوییەك كە موڵكی گشتییە و بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەرخانكراوە بكرێتە سەربازگە لە كاتێكدا بوونی سەربازگە لەنێو شاردا رێگاپێدراو نییە، هەر بۆیە بە توندی دژی دەوەستینەوە".
لە راگەیەندراوەكەشدا هاتووە: "ئاگاداری لێپرسراوانی شارەكە و حكومەتی عیراقمان كردووەتەوە، هاوكات هۆشداری دەدەینە هەموو لایەك كە ئەگەر ئەم زیادەڕۆییە رانەگیرێت هەڵوێستی جددیترمان دەبێت".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەخوێن هەوڵی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە كەركوك داوە و رێگاش بە تێكدانی ئەو ئارامییە نادات هاوكات هەموو پیلانێك دژی شارەكە پوچەڵدەكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی 4-7-2023، رێگری لە بەسەربازگەبوونی كەركوك كرد و رێگای نەدا حەشدی شەعبی سەربازگە لە ناو گەڕەكی شۆراو دروستبكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

