راوێژكارێكی وزە: عیراق ئاگاداری ئەو نەوتەیە كەحكومەتەكەی پارتی بەقاچاخ دەیبات
ئابوری 08:51 PM - 2023-07-05
PUKMEDIA
نەوتی هەرێم
بەهجەت ئەحمەد راوێژكاری راگەیاندنی یەكێتی بۆ وزە رایدەگەیەنێت: "حكومەتی عیراق ئاگاداری ئەو تانكەرە نەوتانەیە كەحكومەتەكەی پارتی بەقاچاخ دەیانبات و دەیانفرۆشێت، پارەكەشی تەنها بۆخۆیەتی و بڕیاریشە لەبودجەدا ئەو پارەیە لەپشكی هەرێم ببڕێت".
بەهجەت ئەحمەد راوێژكاری راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وزە بە دەنگی گەلی كوردستانی رایگەیاند: "لە دوای ساڵی 2014 ەوە پاش ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئابوری سەربەخۆیدا، یەكێك لەو سزایانەی كە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپێندرا، لەگەڵ بڕینی بەشە بودجەكە بەڕاستی بڕینی بەشە سوتەمەنی هەرێمی كوردستان بوو كە رۆژانە لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە بە بەردەوامی بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان دەهات و خەڵكیش سودمەند دەبوون لێی".
راشیگەیاند: "پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان جارێكتر لەگەڵ حكومەتی عیراق بكەوێتە گفتوگۆ، بە تایبەتیتریش لەگەڵ وەزارەتی نەوت بۆ ئەوەی ئەو سزایانەی سەر هەرێم هەڵبگرن و بەشە سووتەمەنی پاڵپشتیكراوی خەڵكی كوردستان بگەڕێنێتەوە، چونكە مافی خەڵكی كوردستانە هەروەها حكومەتی عیراق خۆی راستەوخۆ ناچێتە ژێرباری گەڕاندنەوەی ئەو بەشە سوتەمەنییەوە، هەرچەندە بودجە پەسەند كراوە بەڵام باسی گەڕاندنەوەی سوتەمەنی نەكراوە تەنانەت قسەشی لەسەر نەكراوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕاستی كەمتەرخەم بووە".
هەرچەندە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پاڵاوگەی نییە كەچی رۆژانە 43 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوگەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابینكراوە.
ئەو راوێژكارەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وزە ئاماژەی بەوەشكرد: "بەپێی كۆتا راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت كەكۆمپانیایەكی باوەڕپێكراوە لەلایەن حكومەتی هەرێم و عیراقەوە بەپێی راپۆرتەكە تاكۆتایی ساڵی 2022 رۆژانە 43 هەزار بەرمیل نەوت دابینكراوە بۆ پاڵاوگەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نەك پاڵاوگەیەك بەڵكو بەلوعەیەكیشی نییە بۆ پاڵاوتنی نەوت، ئەوەی كەهەیە یەك دوو پاڵاوگەی حزبین، داهاتی ئەم پاڵاوگانەش دەچێتەگیرفانی حزبەوە و دیارنییە".
"حكومەتی عیراق ئاگاداری هەموو ئەو تانكەرە نەوتانەیە كەحكومەتەكی پارتی بەقاچاخ دەیبات و لەڕێگەی تەنكەرەوە دەیفرۆشێت و پارەكەشی تەنها بۆ حزبەكەیە وبڕیاریشە لەبودجەدا ئەو پارەیە لەپشكی هەرێم ببڕێت، ئەمەش زیان بەهاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم دەگەیەنێت و دەبێت كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان باجەكەی بدەن" بەهجەت ئەحمەد وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

