سەرۆک بافڵ لە یادی 100ساڵەی رێککەوتننامەی لۆزان: پەند لە مێژوو وەربگرین
کوردستان 02:17 AM - 2023-07-07
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێک ئاڕاستەی كۆنگرەی لۆزان لە رۆژئاوای كوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت:"دەبێت پەند لە وانە مێژووییەکان وەربگرین و بە رۆحێکی کوردانەوە خۆمان بۆ داهاتوو ئامادە بکەین، داهاتوویەک کە تەنیا بە یەکێتی، یەکبوون و برایەتی دەتوانین زامنی بکەین".
دەقی پەیامەكە:
هاونیشتمانیانی خۆشەویست
سڵاوێکی کوردانەتان لێبێت
100ساڵ لەمەوبەر بەبێ ئامادەبوونی کورد و تەنانەت را وەرگرتنیشی، رێککەوتنامەی لۆزان دژی گەلی کورد واژۆ کرا. رێککەوتننامەیەک کە سەرەتایەک بوو بۆ لەناوبردنی خەونی لەمێژینەی گەلی کورد و دابەشکردنی خاکەکەمان بەسەر چوار پارچەدا.
بەدرێژایی مێژوو گەلی کورد هەوڵی بۆ برایەتیی گەلان و پێکەوەژیان داوە، بەڵام بەداخەوە هەمیشە بووینەتە قوربانیی زوڵم و ستەمی وڵاتان. هەموو جۆرەکانی توندوتیژیمان بەرامبەر ئەنجامدراوە و هەوڵی سڕینەوەی زمان و شوناسمان دراوە. بەڵام ئەمە نەک ئێمەی نەسڕییەوە، بەڵکو بە شۆڕش و خەباتی نەبڕاوەی گەلەکەمان لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازی بەهێزتربووین و وەک شاخە سەرکەشەکانمان بەپێوە ماینەوە.
ئێستاش دوای تێپەڕینی 100ساڵ بەسەر ئەو رێککەوتنامەیە و هەموو ئەو قوربانییانەی بەدرێژایی مێژوو داومانە، دەبێت پەند لە وانە مێژووییەکان وەربگرین و بە رۆحێکی کوردانەوە خۆمان بۆ داهاتوو ئامادە بکەین، داهاتوویەک کە تەنیا بە یەکێتی، یەکبوون و برایەتی دەتوانین زامنی بکەین. پێکەوە لەپێناو کوردستانی گەورە و پاراستنی شوناسمان خەبات بکەین و جیاوازییەکان بخەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانەوە. ئەمەش تەنیا رێگەیە بۆ ئەوەی وەک میللەتێکی زیندوو و خاوەنماف دەنگمان بە جیهان بگەیەنین و بەرگری لە خۆمان بکەین.
ئامانجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونە و درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالە. ئەو سیاسەتەی خۆی لە پشتیوانیی کوردان و پشتگیریی خەباتە سیاسی و مەدەنییەکەیدا دەبینێتەوە. سیاسەتێک کە ئامانجەکەی سەربەرزیی کوردان و بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانە. بۆ ئەمەش روو لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەم و دەڵێم راستە ئێمە جیاوازییەکانمان زۆرن، بەڵام زمان و خاکە هاوبەشەکەمان خاڵی کۆکەرەوەی هەموومانە و دەبێت پارێزگاری لێبکەین.
بە هەموو وڵاتانی جیهان و دراوسێکانیشمان دەڵێین شەڕ و ناکۆکی بژاردەی ئێمە نییە و بەهەموو شێوەیەک رەتی دەکەینەوە. دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان گەشەپێبدەین و دراوسێیەکی باشبین، بەڵام سازش لەسەر مافە رەواکانمان ناکەین و بەهەمووشێوەیەک بەرگری لێدەکەین. نابێت لەیادیشمان بچێت کە سەرۆک مام جەلال هەمیشە دەیفەرموو، تاوەکو کێشەی کورد لە رۆژهەڵات چارەسەرنەکرێت، ئاشتی یەکجارەکی لە ناوچەکە بەدینایەت.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

