وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: گەلی عیراق چاوەڕوانی بودجەیە
کوردستان 11:57 AM - 2023-07-08
PUKMEDIA
سۆزان مەنسوڕ وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی
دوای یاسای بودجە عیراق پاکتاوی قەرز و پارەکانی لەگەڵ هەرێم دەکات و وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "خستنەبواری جێبەجێکردنی یاسای بودجەش بۆ خەڵکی عیراق گرنگی خۆی هەیە و تاکاتی جێبەجێکردنیشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عیراق لەدەرەوەی یاساکە دەنێردرێت".
سۆزان مەنسوڕ وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە سکاڵا لەسەر یاسای بودجە هەیە، بەڵام رێکارەکانی یاساکە تەواو بوەو لەماوەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
"چاوەڕواندەکرێت دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی عیراق و مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم لەدەرەوەی یاساکە دابەشبکرێت، واتە وەک مانگەکانی پێشوو بڕێک پارە بۆ هەرێم دەنێردرێت بۆ دابەشکردنی مووچە، پاشان دوای کەوتنە بواری جێبەجێکردنی یاساکە حکومەتی عیراق ئەوە بڕە پارانەی ناردویەتی بۆ هەرێم پاکتاوی دەکات"، سۆزان مەنسوڕ وای وت.
وتەبێژەکەی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت: "خەڵکی عیراق پێویستی بەخستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای بودجە هەیە و یاساکە دەتوانێت دەرگای خزمەتگوزاری بەڕوی هاوڵاتیاندا بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی دەتوانێت رێژەی بێکاری کەم بکاتەوەو هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت، هەر ئەمەشە وای کردووە گەلی عیراق بە گەشبینییەوە لە یاساکە بڕوانن و چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

