کوردستانییەتی کەرکوک و پشکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا
هەواڵ 04:18 PM - 2023-07-10
PUKMEDIA
کتێبی کوردستانییەتی کوەکوک و پشکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا
کتێبی کوردستانییەتی کەرکوک و پشکی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقدا، لە نووسینی رزگار حاجی حامیدە و بابەتی جوگرافی سیاسییە.
لە پێشەکی کتێبەکەدا د. پشتیوان محەمەد سەعید دەڵێت:
"ئەدەبیاتی نووسراو لەسەر شاری کەرکوک زۆرن لەڕووی مێژوویی و سیاسی و
کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و ئابورییەوە، بەشێک لەم نووسینانە بەهای زانستی تێدا نییە
و بە هۆکاری ئەوەی زیاتر پاڵنەری دەمارگیری نەتەوەیی و ئاینی و سیاسی زاڵبووە
لەسەریان، واتە کەمن ئەو نووسینانەی کە پشتیان بە حەقیقەتە سەلمێنراوە مێژوویی و
واقعییەکان بەستبێت، بەتایبەت ئەوانەی لەلایەن نەتەوەکانی غەیرە کورد، کە سەردەست
و خاوەن دەسەڵات بوون".
کتێبی کوردستانییەتی کەرکوک و پشکی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقدا لە پێنج بەش پێکدێت و چەندین وێنە و بەڵگەنامەی تێدایە.
"ئوم بەهەمەی بەردەستمان هەوڵێکە بۆ قسەکردن لەسەر
دوو رەهەندی تایبەت، ئەویش لایەنی کارگێڕی و سیاسی شاری کەرکوکە، دەچێتە چوارچێوەی
لێکۆڵینەوەکان لەسەر ناسنامەی کەرکوک، وە تێیدا نوسەر بە ئەمانەتەوە
ئەرگومێنتەکانی لەم دوو پانتاییەدا پشت ئەستوور کردووە بە ژمارەی دروست و سەرچاوە
و بەڵگەنامە مێژوییە زانستییەکان"، د. پشتیوان وادەڵیت.
کتێبەکە لە پێنج بەش پیکدێت کە بەشەکانیش بریتین لە،
یەکەم: کوردستانییەتی کەرکوک و رووداوە سیاسی و مێژوییەکان.
بەشی دووەمیش برتیتییە لە: شیکردنەوەی پارێزگای کەرکوک
لەڕووی کارگێڕییەوە.
پێکهاتەی نەتەوەیی پارێزگای کەرکوک، ئەمەیان بریتییە لە
بەشی سێهەم.
بەشی چوارەمیش بریتییە لە: پشکی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراقدا.
بەشی پێنجەم و کۆتاییش بریتییە لە: پرسی کەرکوک لەنێوان
ململانێی حکومەتی ناوەند و کورد دا.
کتێبەکە لە ٥١٣ لاپەڕە پێکدێت و ٦٣ خشتە لەخۆدەگرێت،
هەروەها لە کتێبەکەدا ٣٧ وێنە و بەڵگەنامەی تێدایە.
رزگار حاجی حامید نووسەری کتێبەکەیە و لەدایکبووی شاری
کەلارە و هەر لەوێش نیشتەجێیە، پیشەی مامۆستایە و دەرچووی زانکۆی سلێمانییە،
کۆلێژی ئاداب، بەشی جوگرافیا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

