پەرلەمانتارێکی یەکێتی: دژی گۆڕانکارییەکانی نەوتی باکوورین
کوردستان 06:57 PM - 2023-07-15
PUKMEDIA
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە
راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "بەتوندنی دژی ئەو گۆڕانکارییانە دەوەستینەوە کە لە
کۆمپانیای نەوتی باکور دەکرێن". راشیگەیاندووە، "بە ھیچ جۆرێک ڕێگا نادەین مافی پێکھاتەی کوردو ھیچ پێکھاتەیەکی دیکە پێشێل بکرێت".
نوێنەرەکەی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت: "یاریدەدەری بەڕێوەبەری
گشتیی کۆمپانیاکە کە خۆی بەھۆی سەرپێچییەوە داوا کراوە ببەخشرێت لە پۆستەکەی،
ھەستاوە بە گۆڕینی ٧ سەرۆک بەشی کۆمپانیاکە بەبێ ڕەچاوکردنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان
و ھیچکام لەو سەرۆک بەشانە کورد نین".
دەقی راگەیەندراوەکە…
راگەیەندراوێک بۆ رای گشتیی لە پارێزگای کەرکوک
زۆر بە تووندی دژی ئەو گۆڕانکارییانە دەوەستینەوە کە لە
کۆمپانیای نەوتی باکور دەکرێن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە کە خۆی
بەھۆی سەرپێچییەوە داوا کراوە ببەخشرێت لە پۆستەکەی، ھەستاوە بە گۆڕینی ٧ سەرۆک
بەشی کۆمپانیاکە بەبێ ڕەچاوکردنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان و ھیچکام لەو سەرۆک
بەشانە کورد نین.
لەکاتێکدا بە تووندی گۆڕانکارییەکان ڕەت دەکەینەوە، ھۆشداریی
دەدەین کە ھەموو ڕێکارێکی پەرلەمانی و مەدەنیی دەگرینەبەر تا ڕادەی خۆپیشاندانی
فراوان لە بەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور لە دژی ئەو گۆڕانکارییانە، بە ھیچ جۆرێک
ڕێگە نادەین مافی پێکھاتەی کوردو ھیچ پێکھاتەیەکی دیکە پێشێل بکرێت.
ھاوکات لە ڕێی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە کار دەکەین بۆ
ھەڵوەشانەوەی بەپەلەی گۆڕانکارییەکان و گەڕاندنەوەی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان لە
دابەشکردنی پۆستەکاندا.
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی
نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

