سەرۆک کۆمار: کاری جددی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 بکرێت
عیراق 08:28 PM - 2023-07-17
PUKMEDIA
سەرۆک کۆماری عیراق
سەرۆک کۆماری عیراق
داوادەکات کاری جدی بکرێت بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و کۆتاییهێنان بە کێشە
هەڵپەسێردراوەکان بە شێوەیەک کە مافی هەمووان بپارێزێت.
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک
کۆماری عیراق، جەختیکردەوە
لە گرنگی بەدواداچوونکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی
ماددەی 140 بە سازکردنی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێدانی
پێشینە بۆ ئەم دۆسیەیە، کە کاریگەری لەسەر ژیانی بەشێکی فراوان لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی
عیراقی هەیە.
سەرۆک کۆمار پێشتر لەگەڵ وەفدێک
کۆبووەوە کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک جوتیارانی پارێزگای کەرکوک و ئەندامی لیژنەی باڵای
جێبەجێکردنی ماددەی 140، بابەکر سدیق ئەحمەد بەجیا و گوێی لەو ئاستەنگانە گرت کە رووبەڕوویان
دەبنەوە، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە زەوی کشتوکاڵی و کارانەکردنی
ماددەی 140، کە تێیدا وەفدەکە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار، ژمارەیەک کۆبوونەوەیان
لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان سازکرد، کە لە ئەنجامدا هەنگاوی ڕاستەقینەیان
گرتە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 29 لەساڵی 2012 به مەبەستی
دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەکانی جوتیارانی کەرکوک .
هەروەها سەرۆک کۆمار رێنوێنی پێکهێنانی لیژنەیەکی لە سەرۆکایەتی کۆمار
کرد بۆ بەدواداچوونکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ماددەی 140 لەلایەن
وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە و پێشکەشکردنی راپۆرتی مانگانە بۆ بەڕێزیان
لەم بارەیەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

