خانمی یەکەمی عیراق: پرۆژەیاسای نەوت و غاز یەکگرتوویی لایەنە سیاسیەکانی پێویستە
کوردستان 10:55 PM - 2023-07-18
ڕاگەیاندنی حاکم قادر
خاتوو شاناز و حاکم قادر
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لە شاری سلێمانی پێشوازی لە حاکم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی كردوو لە دیدارێكدا دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق باسی لێوەکرا و هەردوولا جەختیانکردەوە کە پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و لایەنەكان چیتر پێگەی سیاسی و دەستوری هەرێمی كوردستان نەكەنە قوربانی ململانێ و بەرژەوەندیە حیزبییەكانی خۆیان و هەرچی زووترە ڕێك بكەون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە زووترین دەرفەتدا بۆ چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە دەستوورییەی لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان ھەیە."
لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەردوولا هاوڕابوون لەوەی کە پێویستە لایەنە كوردییەكان لە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم، كێشەكانیان وەلا بنێن و بە یەك لیست بەشداری ھەڵبژاردنەكان بكەن، چونكە ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا بێت ئەمجارە بەهۆی فرە لیستییەوە دەنگمان لەو ناوچانە دەفەوتێت، بەتایبەت لەم هەڵبژاردنەدا کە بۆ کورد چارەنوسسازە، ئەگەر یەک لیستیش نەبین، گرنگ ئەوەیە کورد لە دوو لیست زیاتری نەبێت."
لە دیدارەکەدا باسی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی عێراق کرا و خانمی یەکەمی عێراق و حاکم قادر، "جەختیانکردەوە نەوت و گاز بۆ هەرێم و عێراقیش ستراتیژە و دۆسییەکی هەستیارە، زۆر گرنگە کورد لە بەغدا لەسەر ئەم پڕۆژەیە یەک دەنگ بێت، بە پێچەوانەوە دەکرێت پرۆژەکە زیانی گەورە بە ئامانجە ستراتیژییەکانی گەلی کوردستان بگەیەنێت، بە تایبەت کە لە بودجەدا دیاریکراوە کە ناردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغدا تا ئەو کاتەیە کە ئەم پڕۆژەیە دەبێت بە یاسا، بۆیە پێویستە لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایە، لایەنە سیاسییەکان بە یەکگرتوویی مامەڵە بکەن و سود لە بۆچوونی کەسانی پسپۆرو شارەزا وەربگرن."
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نە لە هەرێم نە لە بەغدا، هیچ بیانوویەک بۆ یاریکردن بە مووچە و قوتی هاوڵاتیانی هەرێم نەماوە و پێویستە بە زووترین کات بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و حکومەتی هەرێمیش پابەند بێت بەوەی مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابەشبکات."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

