كۆمسیۆن ساڵی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشنیاز دەكات
کوردستان 03:32 PM - 2023-07-19
PUKMEDIA
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، پەرلەمانی كوردستان
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پێشنیاز دەكات: " 18ـی شوباتی 2024 یان دوای ئەو وادەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت" و ئەو داوایەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیشی رەتكردەوە كە داوایكردووە رۆژی 18/11/2023 لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵبژاردن لە هەرێم بكرێت و ئەوان سەرپەرشتی بكەن".
بەگوێرەی نوسراوی رەسمی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، كە كۆپیەكی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA گەیشتووە، دوێنێ 18/7 بڵاوكراوەتەوە رایدەگەیەنێت كە :"كۆمیسیۆن بڕیاری ژمارە 9ی لە كۆنووسی ئاسایی 24 لە 19-07-2023 دەركردووە كە تێیدا پێشنیاز دەكات هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 18-02-2024، یان دوای ئەو وادەیە بەڕێوەبچێت."
كۆمیسیۆن رایدەگەیەنێت كە:" ناتوانن لە یەككاتدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببەن چونكە تایبەتمەندیی هەردوو هەڵبژاردنە جیاوازە و هەندێك فاكتەری تەكنیكیش هەیە.".
بەگوێرەی نوسراوەكە كۆمسیۆن دەڵێت: "لەپێناو بەڕێوەبردن و رێكخستنی هەڵبژاردنێكی باش و سەركەوتوو كە تێیدا پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و گرنتنی شەفافیەت و بێگەردی بكرێت، ئەو وادەیە و دواتر پێشنیاز كراوە بر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".
PUKMEDIA
دەقی نوسراوەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

