ئاسۆ مامەند: یەكێتی بەیەك تیمی كار بۆ خزمەتكردنی خەڵك دەكات
ی ن ک 05:41 PM - 2023-07-19
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند، سەركەوت زەكی، رزگار حاجی حەمە
ئەمڕۆ 2023/7/19 لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی رێكخستن، ئاسۆ مامەند كارگێری مەكتەبی سیاسی و ئامادەبوونی هەریەك سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن و ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی لەگەڵ لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی مەڵبەندەكان كۆبووەوە.
لەسەرەتایی كۆبوونەوەكەدا سەركەوت زەكی باسی لەتەوەری كۆبوونەوەكە كرد، دواتر ئاسۆ مامەند لەوتەیەكدا باسی لە بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و دوا هەڵوێستەكانی یەكێتی كرد و تەئكیدی كردەوە یەكێتی لەگەڵ هەموو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە و هەمیشە ئامادەیە، دواتر تیشكی خستەسەر هەماهەنگی نێوان ئۆرگانەكانی یەكێتی كە هەموو پێكەوە كاردەكەن بەیەك تیم بۆ ئەوەی سەنگ و پێگەی یەكێتی بەهێزتربكەن تاوەكو بتوانن باشتر خزمەت كۆمەڵان خەڵكی كوردستان بكەن.
سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی تەئكیدیكردەوە یەكێتی دەخوازێت كورد یەك لیست و یەك هەڵوێستبێت، تابتوانن زۆرترین كورسی مسۆگەربكەین و پێگە و سەنگی كورد بەهێزتربێت لەعیراق و ناوچە دابڕێندراوەكان.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ستران عەبدوڵڵا و رزگار حاجی حەمە سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان خستەڕوو و تەئكیدیان لەهەماهەنگی و كاری پێكەوەی بۆ بەهێزتركردنی یەكێتیەكەمان كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

