گەندەڵی زیان بە گەنمی جوتیارانی هەولێر دەگەیەنێت
کوردستان 12:05 PM - 2023-07-20
PUKMEDIA
گەنمی جوتیاران
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت: "بەهۆی گەندەڵییەوە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەولێر لەلایەن سایلۆكانەوە كێشەی تێكەوتووە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق و هەرێم پلانەكە بەڕێوەنەچووە"، جوتیارانی هەولێریش دەڵێن: "لەكاتی وەرگرتنی گەنمەكانمان لەلایەن كۆمپانیای خۆشناوەوە بڕێكی دیارنامێنێت".
هیوا عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم لەلایەن سایلۆكانی وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بڕی 500 هەزار تۆن گەنم بۆ پارێزگاكانی هەرێم دیاریكراوە، لەو رێژەیەش بڕی 145 هەزار تۆن گەنم بۆ پارێزگای هەولێر دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی چەند حاڵەتێكی نایاسایی و گەندەڵی وەك یاریكردن بە قوتی جوتیاران و كڕین و فرۆشتنی هەژمارەكانیان لەلایەن چەند بازرگانێكەوە، كێشە لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەولێر دروستبوو، لە كاتێكدا لە سلێمانی و پارێزگاكانی دیكەی هەرێم و عیراق پلانەكە سەركەوتوو بوو".
"جوتیاران بۆ وەرگرتنی گەنمەكانیان لەلایەن سایلۆوە هەژماریان هەیە، بەشێك لە جوتیارانی هەولێر كە هەژماریان هەیە و هەفتەیەك لەسەرەی وەرگرتنی گەنمەكانیاندابوون، دواتر پێیان وتراوە ئەو بڕەی كە بۆ پارێزگاكە و هەرێمیش دیاریكراوە تەواو بووە، ئەمەش گرفتی دروستكردووە، هەربۆیە لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرخستنی راستییەكان پێكهێندراوە، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامی لیژنەكە رانەگەیەندراوە، بەڵام لەرێی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە ئەوە راگەیەندراوە كە ئەو جوتیارانەی هەژماریان هەبووە و مافی وەرگرتنیان نەبووە و كاتەكەیان بەسەرچووە، لە سایلۆكانی شەمامك گەنمەكانیان هاوشێوەی عیراق بە 850 دینار لێوەردەگیرێت" هیوا عەلی عەبدولڕەحمان وادەڵێت.
جوتیارانی هەولێر: بەشێك لە گەنمەكەمان دیارنامێنێت
سەرەڕای خراپ بەڕێوەچوونی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم لە هەولێر، جوتیارانی پارێزگاكە ناڕازین لە وەرگرتنی گەنمەكەیان لەلایەن كۆمپانیای خۆشناو و دەڵێن: "زیاتر لەنیوەی گەنمەكەمان وەرناگیرێت و بەشێكیشی دیارنامێنێت".
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ راشیگەیاند: "سەبارەت بەوجوتیارانەی كە گەنمیان لە بەغدا و هەرێم لێوەرنەگیراوە، لیژنەی 214 لە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی وەزیری بازرگانی پێكهێنراوە بۆ هەماهەنگی كردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەبازاڕكردنی خۆشنا و قەیوان، بۆ ئەوەی گەنمی ئەو جوتیارانە بە نرخێكی گونجاو و بەرزتر لە بازاڕ و نزمتر لەوەی كە بەغدا دیاریكردووە وەربگرن".
ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ 19-7-2023، ژمارەیەك جوتیار لە هەولێر دژی وەرنەگرتنی گەنمەكانیان لەلایەن كۆمپانیای خۆشناو گردبوونەوە و رایانگەیاند: "كۆمپانیاكە لەكۆی 25 بارهەڵگر گەنم، 15 بارهەڵگری وەرنەگرتووە، ئەوە جگە لەوەی لەكاتی پێدانی گەنم بە كۆمپانیاكە چەند تۆنێك دیارنامێنێت و كەم دەكات".
ئەمساڵ زیاتر لە 40 هەزار جوتیار لەسەرتاسەری هەرێم بە روبەری زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو دۆنم زەوی گەنمیان چاندبوو، بەهۆی لەباری كەشوهەوا و بارینی بارانی تەواوەتی، بەرهەمێكی زۆری گەنم هەبوو، كە بەپێی پێشبینییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ لەسەرووی ملیۆن و نیوێك تۆن گەنمەوە بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

