لەسلێمانی پشتیوانی لە دەنگی ئازاد دەکرێت
کوردستان 12:56 PM - 2023-07-23
PUKMEDIA
رۆژنامەنووس شێروان شێروانی
لەسلێمانی بۆ پشتیوانی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت، سەرپەرشتیارانی گردبوونەوەکەش ئاماژە بەوەدەکەن:"گردبوونەوەکە بۆ پشتیوانیکردنە لە دەنگی ئازاد و ئەو زوڵمەیە کە لە شێروان شێروانی کرا".
بڕیارە سەعات ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣-٧-٢٠٢٣ لەبەردەم باخی گشتی لەسلێمانی بەدروشمی ( بەرگریکردن لەشێروان شێروانی و هاوڕێکانی، بەرگرییە لە سبەینێیەکی ئازادتر) بەئامادەبوونی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان و رۆشنبیران پشتیوانانی دەنگی ئازاد گردبوونەوەیەکی هێمنانە ئەنجامبدرێت.
بەپێی راگەیەنراوێک کە سەرپەرشتیارانی گردبوونەوەکە بڵاویانکردووەتەوە، ئاماژەیان بەوەداوە:"دژ بەو زوڵم و ناحەقییەی بەبڕیاری دادگای حزب بەناوی یاساوە بەرامبەر بە رۆژنامەنووس شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئەنجامدرا، داوا دەکەین هاووڵاتییان بێنە سەرشەقام و ناڕەزایەتی دەرببڕن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠-٧-٢٠٢٣ دووبارە سزادانەوەی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەلایەن دادگای هەولێرەوە، کاردانەوە و ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە و دوێنێ-ش لەباخی گشتی شاری رانیە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی بۆ پشتگیری لە رۆژنامەنووس شێروان شێروانی ، ئەنجامدرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

