جوتیارێک: کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت هانا بۆ سەرۆکی یەکێتی دەبەین
کوردستان 11:05 AM - 2023-07-24
کەناڵی رووداو
جوتیارێکی دهۆک
"ئەگەر کێشەکەمان بۆ چارەسەر نەکرێت سەردانی بافڵ تاڵەبانی
دەکەین بۆئەوەی کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکات"، ئەمە وتەی جوتیارێکی پارێزگای
دهۆکە، کە بۆ کەناڵی رووداو لە بەرامبەر وەرنەگرتنی گەنمەکانیان رایگەیاندبوو.
ناڕەزایی جوتیارانی دهۆک و
هەولێر لە بەرامبەر وەرنەگرتنی گەنمەکانیان بەردەوامی هەیە و جوتیاران رۆژانە
لەبەردەم سایلۆکان گردبوونەوە ئەنجام دەدەن و داوادەکەن وەک پارێزگاکانی سلێمانی و
هەڵەبجە گەنمەکانیان بەبێ کێشە لێوەربگیرێت.
پێشتریش هیوا عەلی
عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ لە لێدوانێكیدا بۆ
سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاندبوو: "لە
پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم لەلایەن سایلۆكانی وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بڕی 500
هەزار تۆن گەنم بۆ پارێزگاكانی هەرێم دیاریكراوە، لەو رێژەیەش بڕی 145 هەزار تۆن
گەنم بۆ پارێزگای هەولێر دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی چەند حاڵەتێكی نایاسایی و
گەندەڵی وەك یاریكردن بە قوتی جوتیاران و كڕین و فرۆشتنی هەژمارەكانیان لەلایەن
چەند بازرگانێكەوە، كێشە لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەولێر و دهۆک دروستبوو،
لە كاتێكدا لە سلێمانی و هەڵەبجە پلانەكە سەركەوتوو بوو".
"جوتیاران بۆ وەرگرتنی گەنمەكانیان لەلایەن سایلۆوە هەژماریان
هەیە، بەشێك لە جوتیارانی هەولێر و دهۆک كە هەژماریان هەیە و هەفتەیەك لەسەرەی
وەرگرتنی گەنمەكانیاندابوون، دواتر پێیان وتراوە ئەو بڕەی كە بۆ پارێزگاكەیان دیاریكراوە
تەواو بووە، ئەمەش گرفتی دروستكردووە، هەربۆیە لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی وەزیری
كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرخستنی راستییەكان
پێكهێندراوە، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامی لیژنەكە رانەگەیەندراوە، بەڵام لەرێی
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە ئەوە راگەیەندراوە كە ئەو جوتیارانەی هەژماریان هەبووە و
مافی وەرگرتنیان نەبووە و كاتەكەیان بەسەرچووە، لە سایلۆكانی شەمامك گەنمەكانیان
هاوشێوەی عیراق بە 850 دینار لێوەردەگیرێت"، هیوا عەلی عەبدولڕەحمان وادەڵێت.
پێشتریش جوتیارانی هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامداو باسیان لەوەکرد سەرەڕای
ئەوەی بڕێکی کەم گەنمیان لێوەردەگیرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەنمەکانیان چەند
تۆنێکی دیارنامێنێت و کەمدەکات، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش باس لەوە دەکات کە
بەهۆی گەندەڵییەوە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەولێر و دهۆک کێشەی تێکەوتووە و وەکو
پارێزگاکانی دیکەی عیراق پلانەکە بە باشی بەڕێوەنەچووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

