سەرۆک بافڵ: قووتی خەڵکی کوردستان پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە
کوردستان 12:14 PM - 2023-07-24
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبوووە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی
کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە،
ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی
لەبارەوەکرا و جەختیان لەچارەسەرکردنی کێشەکان و سەرخستنی بەرنامەی حکومەت بۆ
زیاتر خزمەتکردنی خەڵک کردەوە .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ
کارنامەی حکومەت دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پابەندبوون بە رێککەوتنە سیاسییەکان و
پاراستنی مافی هەموولایەک لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور، زامنی پاراستنی سەقامگیری،
ئارامی و سەرکەوتنی بەرنامەکانی حکومەتە. داواشیکرد، چیتر کێشە سیاسییەکان نەبنە
بەربەست بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و خزمەتکردنی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات. لەو چوارچێوەیەشدا
سەرۆک بافڵ جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی شایستە
داراییەکانی هەرێم کردەوە و وتی، ئەوە مافی موچەخۆران و قووتی خەڵکی کوردستانە و
پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

