عەلی حەمە ساڵح: حكومەت كارو پرۆژەی ناڕاست بڵاودەكاتەوە
کوردستان 12:33 PM - 2023-07-25
GOOGLE
عەلی حەمە ساڵح
ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت:" ناعەدالەتی و بێمنەتی دەسەڵات گەیشتووەتە ئاستێك ئینتیمای نیشتمانیی لاوازكردووە، بەخەڵك رادەبوێرێت"، و ئاشكرایدەكات كە كابینەی 9ی حكومەت: "هیچ پرۆژەیەكی لە سلێمانی نەكردووە و ئەگەر حكومەت بایی 19 ملیار پرۆژەی بۆ هەڵەبجەكردووە، من لە سێدارە بدەن".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لەبەرنامەی پانۆرامای كەناڵی ئاسمانی كوردسات دەڵێت: "حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاشكرا بەخەڵكی هەرێم رادەبوێریت و گاڵتەیان پێدەكات، بەجۆرێك بە خەڵكی هەرێم دەڵیت: "لەهەڵەبجە 319 ملیار دینار لەپرۆژەدا جێبەجێكراوە، لەكاتێكدا ئەگەر 19 ملیاری جێبەجێكرابوو من لەسێدارە بدەن".
" ناعەدالەتی و بێمنەتی حكومەت گەیشتووەتە ئاستێك ئینتیمای نیشتمانیی لاوازكردووە و درۆ لەگەڵ خەڵك دەكات و بانگەشەی ئەوە دەكات كە لەسلێمانی 600 پرۆژە جێبەجێكراوە بە نزیكەی 2 ترلیۆن و 800 ملیار واتە پارەی 2 هەزار و 800 خوێندنگە لە سلێمانی كراوە بەپرۆژە بەڵام ئێمە نایبینین" ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەم وادەڵێت.
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت:" ئەوەی دەزانین و دەیبینین ئەوەیە لەسلێمانی 4 پرۆژە هەبووە 3 ئەندەر پاس و نوێكردنەوەی باخی گشتی، كە هیچیان بەپارەی حكومەت نەكراون و حكومەت بەئاشكرا بەخەڵك رادەبوێرێت و گاڵتەیان پێدەكات، سەرجەم كاروپرۆژەكانی بەشێوەیەكی ناڕاست بڵاودەكاتەوە".
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێنجەم دەڵێت :" ئەوەی حكومەت باسی ئەوە دەكات كە 60 ملیار دینار لە گەرمیاندا كراوە بە پرۆژە، لەكاتێكدا راست نییە و ئەگەر لە 20٪ ی كرابوو، من تا هەتا هەتایە قسە لەسەر حكومەت ناكەمەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

