قوباد تاڵەبانی: یەکێتی هەمیشە بڕوای بە کاری رێکخراوەیی هەبووە
کوردستان 05:48 PM - 2023-07-25
PUKMEDIA
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ مەکتەبى رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەکێتی
قوباد
تاڵەبانی سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی مەکتەبى رێكخراوە
دیموكراتییەكانی یەکێتی کرد و راشیگەیاند، " یەكێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە
بڕوای تەواوی بە كاری رێكخراوەیی هەبووە تا سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە
تواناكانی خۆیان بەگەڕ بخەن بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگەو بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی و
دیموكرات".
قوباد تاڵەبانی: ئومێدی زیاترمان پێتانە بۆ خزمەتكردنی یەكێتی
ئەمڕۆ
سێ شەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٣، قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک
مام جەلال، سەردانی مەکتەبى رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەکێتی کرد و لەلایەن جوتیار
نوری لێپرسراوی مەکتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و هەڤاڵانی سەركردایەتی فریاڵ
عبداللە و سەرتیپ عەلی و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەب و راوێژكاران و كادیرانی مەكتەبەوە
پێشوازی لێکرا.
لە
سەردانەكەیدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەسەرجەم هەڤاڵانی مەكتەب كرد كە توانیویانە
زۆر بەباشی کارو چالاکییەکانی مەكتەبەكەیان لە ماوەكانی رابردوودا جێبەجێ بكەن بەوپێیەى
گۆڕانکارییەکی باش لەکاری رێكخراو كۆمەڵەو سەندیكا و یەكێتییەكاندا کراوە، وتیشی: "ئەو
هەماهەنگییەی لە نێوان ئێوەو ئۆرگانەكانی
ترا دەیبینین دڵخۆشمان دەكات و ئومێدی زیاترمان پێتانە بۆ خزمەتكردنی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان، دواتریش بەشەکانی مەکتەبى رێكخراوە دیموكراتییەكانی بەسەرکردەوە".
کۆمەڵەو سەندیکاو یەكێتییەكان و رێکخراوەکان گرنگییەکی گەورەیان هەیە
پاشان
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ لێپرسراوی مەكتەب و لێپرسراوانی بۆردەكان و ئەندامانی مەكتەب كۆبۆوە،
لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان تیشكی خستە سەر
كارو چالاكییەكانی مەکتەب و شێوازی كاری رێكخراوەیی و خواست و داواكارییەكانی مەکتەبی
خستە بەردەست سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال.
لەوبارەیەوە
قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوەدا یەکێتی خاوەن ژمارەیەکی زۆر باش لەکادرى بەتوانا و
لێهاتووە کە پێویستە کار بکرێ بۆ بەگەڕخسىتنی تواناکانیان لەپێناو خزمەتکردن و داکۆکی
کردن لەسیاسەت و ستراتیژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و برەودان بە كاری رێكخراوەیی و پێشكەوتنی رێكخراوەكان
بەشێوەی سەردەمیانە، وتیشی: "یەكێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بڕوای تەواوی
بە كاری ڕێكخراوەیی هەبووە تا سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە تواناكانی خۆیان بەگەڕ
بخەن بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگەو بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی و دیموكرات".
دواتر
ئاماژەی بەوەدا: "پێویستە رێکخراو و كۆمەڵەو سەندیکاو یەكێتییەكان کۆنگرەی خۆیان
ببەستن و خۆیان نوێ بکەنەوە بەجۆرێک لەگەڵ ئەم سەردەمە گونجاوتر بن چونکە رۆڵێکی
گرنگیان هەیە لەبەرەپێشبردنی کۆمەڵگاو باشترکردنی شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی
کوردستان.
لە
كۆتایشدا، هەڤاڵانی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، خواست و داواكارییەكانی مەكتەب
و ڕێكخراوەكانیان پێشكەشی قوباد تاڵەبانی كرد بەمەبەستی ئامادەکاری خۆ گونجاندنی
باشتر لەگەڵ ئەم دۆخەو قۆناغەی ئێستا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

