ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بودجە بەهای دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:12 PM - 2023-07-28
PUKMEDIA
د. نەرمین مەعروف
چاوەڕواندەكرێت لە رۆژانی ئایندەدا بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عیراقی دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "هیچ هۆكارێكی رەسمی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نییە بەڵكو ئەوەی كە هەیە تەنها كەمی خستنەڕووی دۆلار و پڕوپاگەندەی بازاڕە".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "كەمی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی مەركەزییەوە و ئەو پڕوپاگەندانەی لەبازاڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەن كاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی بەهای دیناری عیراقی و نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرز كردووەتەوە، بەڵام دواجار بڕیارێكی رەسمی بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نییە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دۆلار تا رادەیەك دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت".
"حكومەتی عیراق ناچارە ئەو دۆلارەی لە پارەی نەوت دەستیكەوتووە بیگۆڕێتەوە بە دینار، بۆ ئەوەی مووچە و پڕۆژەكانی پێ جێبەجێ بكات، ئەمەش وادەكات خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕدا زۆربێت و نرخەكەی دابەزێت" د. نەرمین مەعروف وادەڵێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند: "جێبەجێكردنی رێكارەكانی بودجە جارێكی دیكە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت، چونكە لە یاسای بودجەدا یەك دۆلار بە هەزار و 300 دینار، واتا نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیر كراوە".
ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 158 هەزار دینار بوو، بەڵام لە ئەمڕۆدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 153هەزار دیناری عیراقییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

