پیرە: ناردنی مووچە ئاسۆی سەردانەكەی سەرۆك بافڵە بۆ بەغدا
کوردستان 01:37 PM - 2023-07-28
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ بەغدا ناردنی مووچەی فەرمانبەران بوو، ئاسۆی سەردانەكەش ئەوە بوو لەھەفتەی داھاتوو مووچە بۆ ھەرێم دێت"، راشیگەیاند: "سەرۆكی یەكێتی بۆ ھەموو لایەنەكانی رونكردەوە كە یەكێتی ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردن بەڵام ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و بەلیستێكی نوێ و یاسایەكی نوێ" .
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامی وەفدە باڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا، لەدیدارێكی لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان رایگەیاند: "بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سەردانەكەیدا لە بەغدا بەسەرۆك وەزیرانی عیراقی راگەیاند، ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم نابێت سزابدرێن، چونكە فەرمانبەر لەسەری مانگ مافی خۆیەتی مووچەكەی وەربگرێت، نابێت ببەسترێتەوە بەناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی ھەرێم و حكومەتی بەغدا، هەربۆیە ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ بەغدا ناردنی مووچەی فەرمانبەران بوو، ئاسۆی سەردانەكەش ئەوە بوو لەھەفتەی داھاتوو مووچە بۆ ھەرێم دێت".
"لە سەردانەكەماندا بۆ بەغدا بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقمان راگەیاند، كە ئەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نییە كۆبونەوەكان تێكدەدات، بەڵكو یەكێتی هەمیشە لەگەڵ ھەرێمیكی یەكگرتوودا بووە" سەعدی ئەحمەد پیرە وادەڵێت .
راشیگەیاند: "لەبەغدا سەرۆك بافڵ بۆ ھەموو لایەنەكانی رونكردەوە كە یەكێتی ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردن بەڵام ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بێت و بەلیستێكی نوێ و یاسایەكی نوێ، بۆیە ئەو لایەنانەی دەڵێن یەكێتی ھەڵبژاردنی ناوێت درۆیە و راست ناكەن، ئەوانەی درۆ بەناوی یەكێتییەوە دەكەن پێیان دەڵێین درۆ قاچی كورتە".
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند: "ھەڵبژاردنەكانی پێشتر دەستێوەردان زۆریان تێدا كراوە، كورسی كۆتاكانیش بووەتە مۆنۆپۆلی لایەنێكی دیاریكراوە كە ئەمە نابێت و كودەتامان لەپشتی پەردەوە قبوڵ نییە".
لەبارەی شاری كەركوكەوە سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "سەرۆك مام جەلال عاشقی كەركوك بوو و لەھەموو كۆبوونەوە و دیدارەكانیدا باسی چارەسەركردنی كێشەی كەركوكی دەكرد، بۆیە ئێمە ماندوونابین لەخزمەتكردنی خەڵك ئەو بەرنامانەی كە سەرۆك مام جەلال داینابوو ھەموی جێبەجێدەكەین".
وتیشی: "هەر بۆیە سەرۆك بافڵ تەئكیدی كردەوە كە پێویستە كورد لەكەركوك بەیەك لیست بەشداری ھەڵبژاردنەكان بكات و ھەموو خزمەتێك بۆ شاری كەركوك زۆر پێویستە".
ئەمەش لەكاتێكدایە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندییەوە هەموو هەوڵێكی لەپێناو باشتركردن و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بووە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ئەمەشی بە كردار سەلماندووە، لە پیشتردا سەرۆك مام جەلال بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی زۆری داوە، ئێستاش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر هەمان رێبازی شكۆی نەتەوەیەك لەو هەوڵە بەردەوامە و هەر لە سەرەتای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی یەكێتییەوە بەردەوام لەهەوڵ و كۆبوونەوەدا بووە، لەگەڵ لایەنە سیاسییە عیراقی و كوردستانییەكان، لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتن و دابینكردنی خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و دابینكردنی مووچە و شایستە داراییەكان و هەر بۆ ئەو مەبەستە لەرابردووشدا زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لە بەغدای پایتەختی عیراق ئەنجامدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

