پزیشكانی دانەمەزراو رەخنە لە وەزارەتی تەندروستی دەگرن
کوردستان 04:30 PM - 2023-07-28
ئاژانسەكان
وەزارەتی تەندروستی
پزیشكانی دانەمەزراو لە یاداشتنامەیەكدا داوای راگرتنی ژمارەیەك بڕیاری نایاسایی بەڕێوەبەراتییە تەندروستییەكان و وەزارەتی تەندروستی دەكەن كە دەیانەوێت لە رێگەی خۆبەخشی پلەبەندی پزیشكانی ددان تەواو بكەن دوور لەیاسا و بە پشبەستن بە رێنماییەكی خۆبەخشی و رایدەگەیەنن: "بە گوێرەی ئەو یاسایە دامەزراندنی پزیشكانی ددان بەشێكە لە تەواوكاری پڕۆسەی خوێندنی پزیشكی بەڵام چەند ساڵێكە وەزارەتی تەندروستی ئەو پڕۆسەی راگرتووە".
دەقی یاداشتەكە:
ئێمە وەك پزیشكانی ددانی دانەمەزراو داوای راگرتنی ئەم بڕیارە نایاساییانەی بەڕێوەبەراتییە تەندروستییەكان و وەزارەتی تەندروستی دەكەین كە دەیانەوێت لە رێگەی خۆبەخشی پلەبەندی پزیشكانی ددان تەواو بكەن دوور لەیاسا و بە پشبەستن بە رێنماییەكی خۆبەخشی .
لە كاتێكدا ئێمە یاسای پلەبەندی پزیشكانمان بە ژمارە 6 ساڵی 2000 هەیە ماددەی 3 یاساكە دامەزراندنی پزیشكان و پزیشكانی ددانی كردووە بە مەرج بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی پلەبەندی پزیشكی، بە گوێرەی ئەو یاسایە دامەزراندنی پزیشكانی ددان بەشێكە لە تەواوكاری پڕۆسەی خوێندنی پزیشكی بەڵام ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە وەزارەتی تەندروستی ئەو پڕۆسەی راگرتووە .
دەرهاویشتە نەڕێنییەكانی راگرتنی دامەزراندنی پزیشكانی ددان:
1- نەمانی ئێشكگری لە بنكە تەندروستییەكان نەخۆشخانەكان بۆ حاڵەتە كتیوپڕەكانی تایبەت بە پزیشكی ددان بۆنمونە ژانی ددان.
2- نەبوونی پزیشكی ددان لە سەنتەر و بنكە تەندروستییەكان بەتایبەت لە قەزا و ناحیەكان.
3- درێژی ماوەی نۆرەی پزیشكی ددان لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان بۆ زیاتر لە 3 مانگ كە وادەكات هاونیشتیمانی ناچاربێت بچێتە نۆڕینگە تایبەتەكان كە ئەمەش لە توانایی هەموو كەس دانییە.
4-دامەزراندنی پزیشكانی ددان بەگوێرەی یاسایی پلەبەندی خاوەن پیشە پزیشكی و تەندروستییەكانی ساڵی 2000 بەشێكە لە تەواوكاری پڕۆسەی خوێندن و پێگەیاندنی پزیشكی ددان بۆیە ڕاگرتنی ئەو پڕۆسە كاریگەری لەسەر ئاستی پیشەی پزیشكی ددان دەبێت و هەروەها پزیشكی ددان بێبەشدەكات لە مافی پڕاكتیزەكردنی پیشەی خۆی لە رووی یاساییەوە و پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا لە نمونەی ماستەر و بۆرد.
نوێنەرانی پزیشكانی ددانی دانەمەزراو
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

