مەڵبەندی هەولێر: یادی ئەنفالی بارزانییەكان ببێتە هۆكاری یەكڕیزیمان
ی ن ک 12:37 PM - 2023-07-31
PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەڵبەندی 3 ی هەولێر لەبیرەوەری 40 ساڵەی مەرگەساتی كۆمەڵكوژی بارزانییەكاندا پەیامێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "هیواخوازین ئەم یادە هاندەرمان بێت بۆ تەبایی و یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی گەلەكەمان".
دەقی راگەیەندراوەكە:
40 ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعسی عەرەبی ئیشتراكی لە 1983/7/31 تاوانێكی دڕندانەی بەرامبەر بە گەلەكەمان ئەنجامدا و لە یەك كاتدا 8000 هاووڵاتی كوردی بارزانی راپێچی مەرگێكی نادیار و بێ سەرو شوێن و زیندە بەچاڵكرد .
ئەو تاوانەش لەدرێژەی ئەو تاوانانەبوو، كە رژێمی لەناوچووی بەعس لە چوارچێوەی سیاسەتی لەناوبردنی گەلی كورد ئەنجامیدان، ئەم تاوانە دوابەدوای قوناغی یەكەمی ئەو بەرنامە ترسناكانە هات كە بە راگواستنی بارزانییەكان لە زێدی باو باپیرانیان دەستی پێكرد و لە كۆمەڵگە زۆرەملێیەكانی بەحركەو قوشتەپە و حەریردا جێگیری كردن .
پێشتریش رژێمی بەعس بە سێ قوناغ، خەڵكی مەدەنی ناوچە سنوورییەكانی راگواستبوو .
لە رۆژی 1983/7/31 رژێمی بەعس گەمارۆی كۆمەڵگاكانی قوشتەپە و بەحركە و حەریری لە سنووری پاریزگای هەولێر دا كەپێشتر لە چوارچێوەی بەرنامەڕێژیدا بۆ تاوانێكی وا دڕندانە داڕشتبوو، كە سەرجەم گەنج و لاو و پیاوانی بارزانییەكانی راپێچی چارەنووسێكی نادیاری كردن .
هەر دوای ماوەیەكی كەم لە بیابانەكانی سەماوە زیندەبەچاڵی كردن و بەداخەوە تا ئێستا چارەنووسی زۆربەیان نادیارە و تەنانەت روفاتی زۆرینەشیان نەدۆزراوەتەوە .
لەبیرەوەری ئەنفالكردنی بارزانییەكاندا، سەری رێز لەبەردەم شەهیدانی ئەنفالی بارزانییەكان و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دادەنەوێنین و هاوخەمی خۆمان بە كەس وكاری و خانەواودەی قوربانیانییەكان رادەگەیەنین. هیواخوازین ئەم یادە هاندەرمان بێت بۆ تەبایی و یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی گەلەكەمان.
هەر لەم یادەوەریە خەمگینەدا، دووبارە سوپاسی هەڵوێستی نەتەوەییانەو جوامێرانەی كۆمەڵانی خەڵكی شاری هەولێری خۆشەویست دەكەین، كە لەم سەردەمەدا هاوخەم و هاوكاری خانەوادەی ئەنفالكراوانی كوردانی بارزانی بوون.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەڵبەندی 3 ی هەولێر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

