فراکسیۆنی یەکێتی 10 داواکاری دەخاتە بەردەم سەرۆکوەزیران
عیراق 08:13 PM - 2023-07-31
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دە داواکاری دەخاتە بەردەم محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و تێیدا داوادەکات:" پشکی هەرێم یاخود سلفەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان بنێرێت، کەنزیکەی دوو مانگە دابەش نەکراوەو بار گرانیەکی زۆری دروستکردووە"، لەبەرامبەریشدا سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پارە بۆ هەرێم دەنێرین بۆ مووچە".
دەقی راگەیەنراوەکە:
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٣١/ ٧ وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران کە پێکهاتبوون لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن سەردانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد.
لەدیدارێکی دۆستانەدا، فراکسۆنی یەکێتی کۆمەڵێ داخوازی هەنووکەیی خەڵکی کوردستانی خستە بەردەم بەڕێز سەرۆک وەزیران، کە گرنگترینیان بریتی بوون لەمانە:
1. ناردنی پشکی هەرێم یاخود سلفەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، کەنزیکەی دوو مانگە دابەش نەکراوەو بار گرانیەکی زۆری دروستکردوە، لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پارە بۆ هەرێم دەنێرین بۆ مووچە.
2. تەرخانکردنی بودجەیەک وەکو دیاری سەرۆک وەزیران بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
3. داننان بە زانکۆکانی گەرمیان و جەرموو و راپەرین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە.
4. تەرخانکردنی بودجەیەکی دوو ملیار دیناری بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ ١٧١ روفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان کە ئێستا لە پزیشکی دادی بەغدان.
5. ئەنجامدانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، کە کێشەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ چارەسەر دەکات وەک دیاریەک بۆ پایتەختی ئەنفالکراوانی کوردستان.
6. دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە لە سلێمانی.
7. چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ لابردنی ئابلۆقەی ئاسمانی لەسەر فرۆکەخانەی سلێمانی.
8. چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاری کشتوکاڵی جووتیارانی کوردی کەرکوک و دەوروبەری، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆک وەزیران رایگەیاند لەگەڵ وەزیری دادی عێراق قسەیان کردوەو بڕیاریدا لیژنەیەکی لەوەزارەتە پەیوەندارەکان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و پەرلەمانتارانی پارێزگالە پێکبهێنرێت.
9. راگرتنی هاوسەنگی لە پۆستە ئیداریەکان و دامەزراندن لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکانی تر.
10. دروستکردنی بەنداو بۆ گڵدانەوەی ئاو بۆ رووبەروبونەوەی کێشەی کەم ئاوی.
بەڕێز سەرۆک وەزیران سوپاسی هەڵوێست و سیاسەتی هاوسەنگ و بەرپرسیارانەی یەکێتی کرد مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە سیاسیەکانی عێراق و پاڵپشتی کردنی حکومەتی عێراق.
سەبارەت بە داخوازییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی-یش سەرۆک وەزیران رایگەیاند هەموو داواکارییەکان تاوتوێ دەکەین و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد و پشتیوانی یەکێتی بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک و چاکسازی دووپاتکردەوە.
جەختیشی کردەوە لەسەر داخوازییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی کە داخوازی خەڵکی کوردستانن.
فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٣١/ ٧ / ٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

