فراكسیۆنی یەكێتی دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكانی گەرمیان دەستەبەر دەكات
کوردستان 11:18 AM - 2023-08-02
PUKMEDIA
نەخۆشخانەی گشتی كەلار
لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشانی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی گەرمیان دابینكرا.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی و لەرێگای نوێنەرمان د.گەیلان قادر لە لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەران، بەسوپاسەوە وەزیری تەندروستی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی بەشێك لە دەرمانی نەخۆشانی درێژخایەن بۆ نەخۆشخانەكانی گەرمیان دەربڕی".
" دەرمانەكە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكانی گەرمیان، دەربەندیخان، كەلار، كفری-یە و بەپێی لیستێك دەنێردرێت كە ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی كەلار دیاریكردووە و بەشی سەرجەم نەخۆشانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان لە گەرمیان دەكات و ناچار نابن لە بازاڕ بە نرخێكی گران دەرمان بكڕن" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر هەر لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە دەرمانی نەخۆشی هەوكردنی مێشك بۆ كەلار و دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی چەمچەماڵ دابینكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

