سەرۆك بافڵ: نابێت ژیان و گوزەرانی خەڵك بە ململانێ سیاسییەكانەوە ببەسترێتەوە
کوردستان 09:29 PM - 2023-08-02
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و ڤیلی ڤارجولا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ڤیلی ڤارجولا، باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی سەردانی هەرێمی كردووە.
لەدیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی پشتیوانییەكانی ڤیلی ڤارجولا و یەكێتی ئەوروپای لە هەرێم و عیراق كرد كە لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و مرۆیی رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە و هۆكارێك بوون بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان، هەروەها هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكانی داهاتوویدا بۆ خواست.
لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی یاسای بودجە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و گەڕانەوە بۆ دەستوور وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان جەختیلێكرایەوە.
لەبارەی هەوڵەكانی یەكێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: "نابێت ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان بە ململانێ سیاسییەكانەوە ببەسترێتەوە و پابەندبوون بە دابینكردنی شایستەداراییەكان یەكێكە لە ئەركەكانمان. دەشمانەوێت لە هەموو رووەكانەوە هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیری هەنگاوبنێت، بۆ ئەمەش لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

