قوباد تاڵەبانی: بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دادپەروەریی دەچەسپێنێت
کوردستان 09:33 AM - 2023-08-03
PUKMEDIA
ئێزدییەكان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكاندا پەیامێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: "بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان هەنگاوێكی گەورەیە بۆ پاراستنیان لە داهاتوودا و هەموو كورد و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیانە".
دەقی پەیامەكە:
لە نۆیەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی خوشك و برا ئێزدییەكانمان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، یادی تاڵی هەموو قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە بەرز و پیرۆز رادەگرین.
ئێزدییەكان لەپێشتریش روبەڕووی كۆمەڵكوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە كە جینۆساید كردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای هیوایە، ئەمجارەیان بە تەنها نەمانەوە، بەڵكو هەموو كورد و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانیان بوون.
یادی نۆ ساڵەی ئەم تاوانە گەورەیە جیاوازتریش بوو، چونكە حكومەتی شانشینی یەكگرتووی بریتانیا چووە ریزی ئەو وڵاتانەی كە بە رەسمی ئەم كۆمەڵكوژییەیان وەك جینۆساید ناساندووە، ئەمەش هەنگاوێكی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ئێزدییەكان لە داهاتوودا، سوپاسی حكومەتی بەریتانیا و هەموو ئەو وڵاتانەش دەكەم كە ئەم هەنگاوە پێویست و گرنگەیان ناوە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

