سەرۆك بافڵ: هەنگاوی كردەیی بۆ قەرەبوو كردنەوەی ئێزدییەكان نەنراوە
کوردستان 12:21 PM - 2023-08-03
PUKMEDIA
ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان
لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەكاندا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ قەرەبووكردنەوەی خوشك و برایانی ئێزدی نەنراوە، بەڵكو ئێزیدییەكان كراونەتە قوربانی ململانێ سیاسییەكان و شەنگالی خۆشەویستیش كە زێدی ئەوانە، وەك وێرانەی دوای جەنگ ماوەتەوە".
دەقی پەیامەكە:
ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی خوشك و برا ئێزدییەكانمان تێدەپەڕێت و هێشتا ئەم برینە گەورەیە خوێنی لێدەچۆڕێت، تاوەكو ئێستا نەك هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ قەرەبووكردنەوەی خوشك و برایانی ئێزدی نەنراوە، بەڵكو دەكرێنە قوربانی ململانێ سیاسییەكان و شەنگالی خۆشەویستیش كە زێدی ئەوانە، وەك وێرانەی دوای جەنگ ماوەتەوە.
ناكرێت دڵسۆزی و وەفاداری بەرامبەر كوردانی ئێزدی تەنها لە دروشمدا بمێنێتەوە و دەبێت هەمووان هەنگاوبنێین، هەنگاوێك كە بە رۆحێكی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەوە بنرێت و بەشێكبین لە گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشك و براكانمان نەك قووڵكردنەوەی برینەكانیان، بەرپرسیارێتی هەموومانە ئەم تاوانە گەورەیە لەبیر نەكەین و كار بۆ بەجینۆساید ناساندنی بكەین، بێگومان هەڵوێستی ئەو وڵاتانەش لەیاد ناكەین كە بە رەسمی تاوانەكەیان وەك جینۆساید ناساندووە.
داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین ئەرك و بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی خۆی بەرامبەر ئێزدییەكان بەجێبهێنێت و چیتر لە قەرەبووكردنەوەی ئێزدییەكان و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال كەمتەرخەم نەبێت.
درود و سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانییانی ئەم تاوانە لەبیرنەكراوە و سەرفرازیی بۆ خوشك و برا ئێزدییە خۆڕاگرەكانمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

