وەفدێکی یەکێتی بەشداری ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگال دەکات
کوردستان 09:13 PM - 2023-08-03
PUKMEDIA
بەشداریکردنی وەفدەکەی یەکێتی لە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییان
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری مەراسیمی نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییانی لە
ناحیەی سنونێ و خانە سۆری کرد لە قەزای شەنگاڵ.
رۆژی ٣ئاب ٢٠٢٣ وەفدێکی یەکێتی
کە پێکھاتبوون لە ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی رێکخستنی نەینەوا و
داود شێخ جوندی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی شەنگال و عەلی عمر گەبعۆ یاریدەدەری پارێزگاری
نەینەوا و هەڤاڵانی ھەردوو مەڵبەند بەشداریان کرد لە مەراسیمی نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی
ئێزدییان لە ناحیەی سنونێ وخانە سۆر _ قەزای شەنگاڵ.
لە مەراسیمەکەدا کە لێپرسراوانی
حکومی و حزبی و کەسایەتی ئێزدی ئامادەیبوون وەفدی یەکێتی پەیامی سەرۆکایەتی یەکێتیان
پێشکەشکرد و رایگەیاند: "نۆ ساڵ بەسەر کارەساتی شەنگاڵ و دەوروبەری تێدەپەڕێت،
تا ئێستا خوشڪ و برا ئێزدییەکانمان لە کەمپەکاندان و لە ڕەوشێکی خراپدان و هیچ هەوڵێک
نەدراوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان".
لە پەیامەکەی وەفدی یەکێتی
ھاتووە : "بە خەمێکی قولەوە یادی داگیرکردنی شەنگال و جینوسایدکردنی خوشک و
برا ئێزدیەکانمان دەکەینەوە، کە برینێکی قوڵە لە ویژدانی مرۆڤایەتیماندا ".
لەپەیامەدا هاتووە: "ئەمرۆ
نۆ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە دا تێدەپەڕێت کە بەسەر خەڵکی شەنگال و دەوروبەری هات کەتا
ئێستاش خوشک و برا ئێزدیەکانمان لە کەمپەکان دەژین دوور لە ماڵ و زێدی باوباپیری خۆیان،
ژیانێکی ناخۆش وبە ئازار بەرێ دەکەن لە کەمپەکاندا ".
"ئێستاش چارەنووسی سەدان کچ و ژنی ئێزدیەکان لە نیو دەستی تیرورستانی داعش
نادیارە، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکەین هەوڵی زیاتر
بدەن بۆ رزگارکردنیان و ئاوەدانکردنەوەی قەزای شەنگال
وگوندەکانی دەوروبەری".
پەیامەکە ئاماژەی
بەوەشدابوو: "داوا لەهەموو لایەنەکان دەکات پێکەوە هەنگاوی جدی
بنێن بۆ ئەوەی لە نێو کۆمەلگای نیودەولەتی
کۆمەلکوژی و کارەساتی شنگاڵ بە جینوساید بناسێندرێ" .
لە کۆتایی پەیامی وەفدی یەکێتی
ھاتووە:" یەکێتی ھەمیشە لە خەمی ئێزدیەکاندایە و بۆخزمەتکردنیانیش ھەمیشە
ئامادەیە، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ ئێزدیەکان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

