وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: هیچ سکاڵایەکمان لەسەر شێروان شێروانی نییە
کوردستان 02:47 PM - 2023-08-07
PUKMEDIA
شێروان شێروانی
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سزادانەوەی
شێروان شێروانی نوسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری دەکات و ئاماژە بەوە
دەکات ئەو ماددەیەی ناوبراوی پێ سزا دراوە لەگەڵ دۆسیەکەیدا یەکناگرێتەوە.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە نوسراوی ژمارە 1049_23 لە بەرواری 23-7-2023
کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێم کراوەو ئیمزای کوێستان محەمەد
عەبدوڵڵا وەزیری وەزارەتەکەی پێوەیە، ئاماژە بەوە دەکات: "وەزارەتەکەمان هیچ
داوایەکی لەسەر شێروان شێروانی نییە و ئاگاداری دانیشتنەکەی دادگاش نین، کەتێیدا چوار
ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپێنرا، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کام لە زیندانیانی
هاوڕێی سکاڵایان لەسەر ناوبراو نییە، ئەمە جگە لەوەی ئیمزا و پەنجەمۆر بۆ یەکتر لە
ناو چاکسازییەکاندا باوە".
هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو: "پێمانوایە ئەو مادەیەی شیروان
شیروانی پێ سزا دراوە، لەگەڵ دۆسیەکەیدا یەکناگرێتەوە، بۆیە داواکارین لەکاتێکی
تێهەڵچونەوە (استئناف)ی کەیسەکەدا ئەو نوسراوەی ئێمە بخرێتە ناو دۆسیەکەی و ئەو
رونکردنەوەیەمان لەبەرچاو بگیرێت".
لەسەر هەمان دۆسییە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی نوسراوێکی دیکە بە ژمارە
5587 لە بەرواری 7-8-2023، ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری کردوەو ئاماژە بەوە دەکات:
"بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر هیچ نوسراوێکی لەبارەی شێروان
شێروانییەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری نەکردووە، بەڵکو نوسراوەکە، لە فەرمانگەی
داواکاری گشتی لە چاکسازی گەورانی هەولێرەوە ئاڕاستەتان کراوە".
لە نوسراوەکەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە: "هیچ سکاڵاو
داواکارییەکمان لەسەر شێروان شێروانی نییە و داوا دەکەین ئەو هەڵەیەی لە
نوسراوەکەی ئەنجومەنی دادوەریدا کراوە راستبکرێتەوە".
رۆژی ٢٠-٧-٢٠٢٣ دووبارە
سزادانەوەی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەلایەن دادگای هەولێرەوە،
کاردانەوەی ناوخۆیی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو رێکخراوەکان، پەرلەمانتاران و
مامۆستایانی ئایینی و رۆژنامەنووسان و نووسەران و یاساناسان، بڕیارەکە بە نایاسایی
دەزانن و داوای ئازادکردنی شێروانی دەکەن.
PUKMEDIA
حزب، لەبەرگی دادگادا سزای شێروانی دەداتەوە
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

