حامید حاجی غالی: لەهەکارییەوە تائێستاش خەڵک بەبێ دادگا راپێچدەکرێت
کوردستان 10:03 PM - 2023-08-08
PUKMEDIA
حامید حاجی غالی
لەبارەی کارەساتی هەکارییەوە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەوەڵامی کەمال کەرکوکیدا دەڵێت: " خەڵک شایەتی خەباتی یەکێتیەو و ژمارەی زیندان و شەهیدەکان دەریدەخات کەکێ خەباتی کردوەو کێ خیانەتی کردووە، ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن شەهیدە سەرکردەکانی کارەساتی هەکاری دادگا کراون، ئەی خۆ ئێستا بێ دادگا خەڵک راپێچ دەکرێت لەسەر وتەیەک سزا دەرێت".
حامید حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و فەرماندەیەکی بەشداربووی کارەساتی هەکاری لە دیدارێکی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستاندا دەڵێت: "نامەوێت مێژوو بشێوێنم، بەڵام دەمەوێت وەک ئەوەی بینیومە هەق بڵێم، کاتێک جەنابی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان گەڕانەوەو شەهیدبوونی کاک ئارامی بەسەردا هات، کۆستێکی گەورە بوو بۆ ئێمە، بۆیە کۆبوینەوەو لەو کۆبونەوەکەدا زانیاریمان بۆ هات کە دۆستەکانمان ئامادەن چەکمان پێ بدەن".
ئیدریس بارزانی وتی پێمان نەکرێت پێمان تێکدەدرێت
"ئەم وتەیە زۆر کۆبونەوەی لەسەر کرا و وەفدێکیان نارد بۆ ئێران بۆ لای کاک ئیدریس، وەڵامەکانی خراپ نەبوون بەس وتبووی کە هەوڵبەین بەیەکەوە شۆڕش بکەین، بەڵام ئەگەر بەیەکەوە نەیکەین، پێمان نەکرێت پێمان تێک دەدرێت، دواتر نامە نێدرا بۆ حەمایل خان و ئەو جوابەکەی ئیجابی بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەگەیشتبوینە رێککەوتن لەگەڵ قیادە موەقەتە، بڕیاردرا بۆ ئەوەی بتوانین بەسەلامەتی ئامانجەکانمان بپێکین لە شوێنێکەوە بڕۆین قیادەی موەقەتەی تێدا نەبێت، دوای ئەوەی چوینە سنوری تورکیا، مام جەلال و کاک نەوشیروان بۆچونیان وابوو پەلە نەکەین، خوا لیخۆشبوو کاک عەلی وتی" ئەمە هەلێکی زێڕینە بۆ کوردستان و دەبێت ئێمە بچین ئەو چەکانە بهێنین"، بۆیە بڕیار درا بە سێ وەجبە بچین"، حامید حاجی غالی وای وت.
وتیشی: "ئێمە هێزێک بوین کەمترین رێژەمان چەکدار بوو، چونکە بڕیاربوو لەوسەرەوە چەک بهێنین، لەوێ پێیان وتین رێگەکەمان مەترسیدارە و بگەرێینەوە باشترە، بەڵام کاک ئازاد وتی" ئێمە تیابچین باشترە لەوەی هاوڕێکانمان بەجێ بهێڵین"، سەرکردە شەهیدەکانی یەکێتی وەک د. خالید و شێخ حسێن چونە پێشەوەو رویانکردە جەوهەر نامیق و وتیان: "بە کوشتنی ئێمە بیری نوێمان لەناوناچێت".
"تەنها یەک وتەی کەمال کەرکوکی بەراست دەزانم کە دەڵێت: "حزبی ماوی هەبوو زۆر بە دۆستمان دەزانین و ئەوان خیانەتکاربوو لەگەڵماندا و هەموو شتێکیان دەگەیاندە قیادەی موەقەتە" حامید حاجی غالی وایوت.
پارتی یاساو دادگا سوک و بێحورمەت دەکات
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت: "پارتی دەڵێت مەحکەمە بڕیاری لەسەر شەهیدەکانی یەکێتی داوە، ئایا کێ حاکم بوو؟ کە ئێستاش حاکم و مەحکەمە نییە، ئەوان تاوانیان کردووە، لەجیاتی بێدەنگبوون وەک کەیسەکانی بادینان تۆمەت دەدەنە پاڵیان و قانون و مەحکەمە سوک و بێ حورمەت دەکەن".
هەر لەوەڵامی بوختانەکانی کەمال کەرکوکیدا وتی: " دەڵێن گوایە ئێمە سەر بەئێران بووین، کەلەکاتێکدا پێشمەرگەمان بۆ نان خواردن چووە، ئێران گرتویەتی و دوای شەش مانگ هەواڵیمان زانیوە، خەڵک شایەتی خەباتی یەکێتییە و ژمارەی زیندان و شەهیدەکان دەریدەخات کەکێ خەباتی کردوەو کێ خیانەتی کردووە، ئەوەش کە مام جەلال و کاک نەوشیروان تۆمەتبار دەکەن بەوەی ویستویانە لەو پۆلە سەرکردەو پێشمەرگەیە رزگاریان ببێت، ئەوپەڕی بێویژدانییە، چونکە ئەوان دەیانویست پەلە نەکرێت لەو چالاکیەو شەهید عەلی عەسکەری پێداگر بوو".
"هەڵدانەوەی ئەم پەڕانەو شێواندنی مێژووەکەی بۆ کورد زۆر خراپە و پارتی و سەرکردەکانی دەبوو مەسئولیەتی تەئریخی میلەتی کورد هەڵگرێت و ئەم بابەتانە بەئەمانەتەوە باس بکرێن و ڕێگە بدەن ئاشتی و برایەتی لەنێو کورد بەردەوام بێت، بەڵام ئەوەی دەیبینین بەپیچەوانەوەیە و لە 80٪ ی کێشەکانی هەرێم پارتی لێی بەرپرسە" ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

