قوباد تاڵەبانی: هەرێم بکەوێتە مەترسیەوە، هەموان باجەکەی دەدەن
کوردستان 07:51 PM - 2023-08-09
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی جێگری سەرۆک وەزیران و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرژییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و دۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.
قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە چارەسەر بکرێن
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە ٩ی ئابی
٢٠٢٣، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی
دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوو، وەفدی ئەمریکا داوایکرد کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە
چارەسەر بکرێن، چونکە بەردەوامی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کاریگەری راستەوخۆی
هەیە لەسەر جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی.
هەر لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران هاوڕایی خۆی
دەربڕی لەسەر گرنگی پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە لەپێناو
نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی کە لە ئەنجامی گرژییەکان رووبەڕووی وەزارەت دەبێتەوە.
قوباد تاڵەبانی: لایەنەکان چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی
داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "
ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری
کراوە".
وتیشی: "تا ئەو کاتە پێویستە لایەنە سیاسییەکان
بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ
کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە".
جێگری سەرۆک وەزیران: لایەنە کوردستانییەکان بە یەک دەنگ کار بکەن
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێگەی هەرێم
و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان کرا. لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران
نیگەرانی خۆی لە دۆخی ناوخۆی هەرێم دەربڕی و رایگەیاند: "لەم قۆناغەدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە
هەر کاتێکی دیکە رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە هەستی
بەرپرسیارێتییەوە و بە سیاسەتی حەکیمانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و پێکەوە هەرێم لە
مەترسی بپارێزن. چونکە ئەگەر هەرێم بکەوێتە مەترسییەوە بە هەموو لایەکەوە باجەکەی
دەدەن، نەک تەنها لایەنێک زەرەرمەند بێت".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە: "بۆ ئەوەی پێگەی هەرێم لە بەغدا بەهێز بێتەوە،
پێویستە دوای چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان، لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگ و یەک
هەڵوێست لە بەغدا کار بۆ دابینکردنی مافە دەستورییەکانی کورد بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

