سەرۆک بافڵ: پێكەوە خەبات بۆ خاك و خەڵكەكەمان بكەین
کوردستان 09:07 PM - 2023-08-09
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیی لە وەفدێکی باڵای پارتی
دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا
دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەكرا
و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و لێكتێگەیشتنی نێوان هەموو لایەنەكان كرایەوە
بەشێوەیەك یەكڕیزیی نێوماڵی كورد پارێزراوبێت و هەمووان لەپێناو بەدیهێنانی
بەرژەوەندییە باڵاكاندا هەنگاوبنێن.
لەدرێژەی
كۆبوونەوەكەدا دابینکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم و پاراستنی مافی مووچەخۆران
جەختیلێكرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بنەمای دەستوور و یاسای بودجە مافەكانی
هەرێم پارێزراوبێت.
دۆخی ئەمنیی
هەرێم و چارەسەركردنی كێشەكان تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە بوو و بڕیاردرا هەنگاوی جدی
و كردەیی بە ئاڕاستەی زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا بنرێت و پارێزگاریی لە سەقامگیریی
سیاسی، ئەمنی و كۆمەڵایەتی بكرێت.
سەرۆک بافڵ جەلال
تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشانەی دروستکراون دووپاتكردەوە و
رایگەیاند: "بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و كاری پێكەوەیی لەپێناو
بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكاندا رێگە راستەكەی سیاسەتە و هیوادارم پێكەوە دوور لە
چەسپاندنی ئیرادە و سڕینەوەی یەكتر خەبات بۆ خاك و خەڵكەكەمان بكەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

