وەدات لە دهۆك تیرۆر دەكرێت و لە سلێمانی یادی دەكرێتەوە
کوردستان 12:38 PM - 2023-08-13
ئاژانسەكان
رۆژنامەنوس وەدات حسێن
حەوت ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێن لە سنووری پارێزگای دهۆك تێدەپەڕێت و تا ئێستا تۆمەتبارانی رووداوەكە دەستگیر نەكراون و رێگاش نادرێت ساڵیادی تیرۆركردنەكە لە هەولێر و دهۆك بكرێتەوە، بەڵام كەسوكار و هاوڕێیانی ساڵیادی تیرۆركردنی لە سلێمانی دەكەنەوە.
بڕیارە سەعات 6:30 ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 13-8-2023، لە هۆڵی سینەما سالم لە سلێمانی مەڕاسیمی حەوتەمین ساڵڕۆژی تیرۆركردنی شەهیدی قەڵەم وەدات حسێن سازبكرێت.
لێكۆڵینەوە لە دۆسيیەی تیرۆركردنی وەدات حسێن بێ ئەنجامە
پاش تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێن، تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر دۆسیەكەی دەستگیر نەكراوە، پێشتریش عەبدولڕەحمان حسێن برای وەداتی رۆژنامەنوسی تیرۆركراو بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندووە: "هێشتا بكوژانی وەدات نەدۆزراونەتەوە و دەسەڵاتدارانی دهۆك و پارتی و دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگاكە بەرپرسیارن لەتیرۆركردنی وەدات، چونكە نەیانتوانیوە لەماوەی حەوت ساڵدا بكوژەكان ئاشكرا بكەن".
پارتی چەندین جار داوای سوڵحی عەشایەری لە بنەماڵەی وەدات دەكات
خانەوادەی رۆژنامەنوس وەدات حسێن و رۆژنامەنوسان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسانی دهۆك درێژدەكەن و بە تۆمەتباری رووداوەكەیان دەزانن.
"پارتی دیموكراتی كوردستان چەندینجار هەوڵیداوە دۆسییەی تیرۆركردنی وەدات حسێن لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە كۆتایی پێبهێنێت و خانەوانەی شەهید وەدات چیتر باسی ئەو دۆسییە نەكەن، بەڵام وەك خانەوادەكەی هەموو جارێك داواكارییەكەی پارتی-مان بۆ سوڵحی عەشایەری رەتكردووەتەوە و بۆ هەمیشە دەست لە دۆسییەكەی هەڵناگرین" عەبدولڕەحمان حسێن وادەڵێت.
راشیدەگەیەنێت: "بە نەدۆزینەوەی بكوژەكان و هەوڵەكانی پارتی بۆ سوڵحی عەشایەری، بۆخۆی دانپێدانانە كە وەدات لەلایەن پارتییەوە تیرۆركراوە، ئەگەرنا بۆ پارتی داوای سوڵحی عەشایەری و بێدەنگبوونمان دەكات".
براكەی وەدات حسێن ئاماژەی بەوەش كردووە: "لەگەڵ پارێزەرانی دۆسییەكە چەندین جار سەردانی پۆلیسیان كردووە، بەڵام پێيانوایە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسەكە ناكەن، لەكاتێكدا بەڵگەی پێویستيان لەسەر تیرۆركردنی وەدات خستۆتەڕوو كە دەستی كەسانی بەرپرسی پارێزگاكەی لەپشتە".
لە هەولێر و دهۆك رێگا بە یادی تیرۆركردنی وەدات حسێن نادرێت
رۆژی دوای رووداوەكە، لە بەردەم باخی گشتی لە سلێمانی مەراسیمێك بۆ ئیدانەكردنی شەهید كردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن ساز كراو ئامادەبووان وێڕای ئیدانەكردنی ئەو تاوانە قێزەونە داوای دەستگیركردنی بكەرانی تاوانەكەیان كرد، بەڵام پاش حەوت ساڵ لەتیرۆركردنی تا ئێستا هیچ كەسێك دەستگیرنەكراوە، بەوتەی كەسوكارەكەشی پۆلیسی دهۆك دەڵێت لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكە بەردەوامە.
ساڵانە لە سلێمانی مەڕاسیم بۆ یادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێن سازدەكرێت، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی پارتی لە شارەكانی هەولێر و دهۆك رێگا بە یادكردنەوەی نادرێت، لەوبارەیەوە پێشتر سەدات حسێنی برای رۆژنامەنوسی تیرۆركراو لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، رایگەیاندبوو: "بۆ مەڕاسیمی ساڵیادی تیرۆركردنی براكەی لەدهۆك داوای مۆڵەتیان كردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی پارێزگاكە و پارتی دیموكراتی كوردستان رێگەنادەن لەدهۆك ساڵیادی تیرۆركردنی وەدات حسێنی رۆژنامەنوس بكرێتەوە".
ئەمڕۆ 13ی ئابی 2023، حەوت ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێن تێدەپەڕێت كە لە گەڕەكی ماڵتای شاری دهۆك لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە رفێندرا و پاش دوو سەعات لە رفاندنی، بە برینداریی لە رێگای نێوان سیمێل - دهۆك دۆزرایەوە، شوێنەواریی كارەبا و چەقۆ و ئەشكەنجەدانی توند بەلاشەیەوە بوو، پێش گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
تیرۆرکردنی وەدات پەیامنێرانی بێسنووریشی هێنایەدەنگ
13 پارێزهر بۆ كهیسهكهی وهدات دهچنه دادگای دهۆك
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

