17 ساڵ بەسەر تەقینەوەی مەڵبەندی نەینەوا تێدەپەڕێت
ی ن ک 11:26 AM - 2023-08-15
PUKMEDIA
مەڵبەندی حەوتی نەینەوا
لە 17 هەمین
ساڵیادی تەقینەوەی بارەگای مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی لە موسڵ، لێپرسراوی مەڵبەند
پەیامێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا دەڵێت: " یەكێت
ھەمیشە بەخوێنی خۆی بەرگری لە خاك و نەتەوە و نیشتیمانی خۆی كردوە، چەندین ھەزار شەھیدی
لە پێناوی داوە، لەم یادە دلتەزێن بارەدا، بەناوی خۆم و ھەڤاڵانی مەڵبەند، سەری رێز
و نەوازش بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئەم كارەساتە و گشت شەھیدانی بزاڤی رزگاری خوازی گەلەكەمان دادەنوێنین".
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی
مەڵبەندی حەوتی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی تەقینەوەی بارەگای
مەڵبەندی نەینەوا لە موسڵ لە ساڵی (2006) پەیامێك بڵاودەکاتەوەو دەڵێت: "لە رۆژێكی
وەك ئەمرۆ 15-8-2006 تیرۆریستانی (القاعدە) لەرێگەی ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگرەوە كە
دوو تیرۆریستی خۆكوژی تیدابوو، ھێرشیان كردە سەر بارەگای مەڵبەند لە گەرەكی تەمیمی
شاری موسڵ و لە ئەنجامی ئەو ھێرش و تەقینەوەیەدا
(106) لە ھەڤاڵان و كادر و پێشمەرگە و ھاوڵاتی سڤیل بەسەختی بریندار بوون و لەگەڵ
ئەوەشدا (11) كەسی تریش شەھیدبوون ، سەرەرای ئەوەش زەرەرو زیانێكی زۆری بە بارەگای
مەڵبەند كەوت".
"دیارە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ھەمیشە بەخوێنی خۆی بەرگری لە خاك و نەتەوە و نیشتیمانی خۆی كردوە، چەندین ھەزار شەھیدی لە پێناوی داوە، لەم یادە دڵتەزێن بارەدا بەناوی خۆم و ھەڤاڵانی مەڵبەند سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئەم كارەساتە و گشت شەھیدانی بزاڤی رزگاری خوازی گەلەكەمان دادەنوێنین، پێان رادەگەیەنین كاروانی خەبات بەردەوامی ھەیە و بەڵێنیان پێ دەدەین رێبازەكەتان بەرنادەین"، ئاراس محەمەد ئاغا وای وت.
دەشڵێت: "لە ئێستاشدا بەسەر بەرزیەكی زۆرە دوایی نۆ ساڵ و ئازادكردنی موسڵ وەك یەكەم لایەنی سیاسی كوردی توانیمان بارەگای مەڵبەند وەربگرینەوە، كاروباری رۆژانەی خۆمان بكەین، بە ئامانجی خزمەتكردنی ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەكە ئەمەش جێگای شانازی ھەموومانە، دووبارە لەم یادە كارەساتبارەدا سەری رێزو نوازش دادەنوێنین لە ئاست گیانی پاكی شەھیدانی ئەو كارەساتە و مردن و سەر شۆری بۆ دوژمنانی مرۆڤایەتی و ناحەزانی گەلەكەمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

