سەرۆک کۆمار داوای تەواوکردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:48 PM - 2023-08-15
PUKMEDIA
هەڵەبجە
د.لەتیف رەشید سەرۆک
کۆماری عیراق لە نوسراوێکی رەسمیدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی
کردووە، تێیدا داوای کردووە، پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی
کارەوە.
هەر لە نووسراوەکەدا ئاماژە
بەوەشکراوە:"هەڵەبجە رەمزی ستەمی رژێمی پێشووە و خەڵکەکەی تووشی
کۆمەڵکوژی یەک لە دوای یەک بوون، لەو پێناوەشدا کاروانێک شەهیدی داوە، هەربۆیە بۆ رێزگرتن
لە قوربانیدانی دانیشتوانەکەی پێویستە بکرێت بە پارێزگا".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر فراکسیۆنی یەکێتی چەند جارێک نوسراوی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی
نوێنەران کردووە، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی سێیەم بۆ بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە بکرێت، هەر
لەوبارەیەشەوە چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی
یەکێتی لەپشکی پارێزگای هەڵەبجە بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" چەندجارێک بۆ خستنەناو کارنامەی کاری
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە داوامان کردووە بە پاریزگابوونی هەڵەبجە کۆتایی
پێبهێنرێت".
"لەگەڵ
ئەوەی سنوری جوگرافیای پارێزگاکە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عیراقەوە دیاریکراوە،
بەڵام بەمەبەستی فراوانکردنی سنوری پارێزگاکە سەرۆکی پەرلەمان نووسراوی بۆ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە و لەئێستادا پەرلەمان چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمە،
هەر ئەمەش وایکردووە پەسەندکردنی پرۆژەکە دوابکەوێت".
لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی
نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کرد، فراکسیۆنی
یەکێتیش چەند جارێک داوایکردووە پرۆژەکە بخرێتە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوەو
خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بکرێت، بەمەش هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگای عیراق لەلایەن
ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند دەکرێت و دەناسێنرێت.
بەوێنە...دەقی داواکارییەکەی سەرۆک کۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

