پاراستنی پارتی لە دەروازەی سێمالكا هەڤاڵێكی یەكێتی دەستگیر دەكات
ی ن ک 08:47 PM - 2023-08-18
PUKMEDIA
حەسەن عەلی
هەڤاڵێكی یەكێتی بەناوی حەسەن عەلی لەدایكبووی 1999 كە شوفێری بارهەڵگرە، لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر دەكرێت و تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە و هەسەدە دەدرێتە پاڵی، خوشكێكیشی دەڵێت: "یەكەمجار نییە پاراستن و ئاسایشی پارتی بە تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە هەڤاڵانی یەكێتی لەو ناوچانە دەستگیر دەكەن".
لەوبارەیەوە شیلان عەلی نەمر خوشكی حەسەن عەلی و ئەندامی كۆمیتەی بەردیەی سەر بە مەڵبەندی موسڵی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "رۆژی 13-8-2023، حەسەن عەلی كە لەدایكبووی ساڵی 1999 و شوفێری بارهەڵگرە، لە رێگەی رۆژئاوا و باشوور بار دەگوازێتەوە، لە سێمالكا لەسەر سنووری رۆژئاوا لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر كرا و تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە و هەسەدەیان داوەتە پاڵی".
"ئاسایشی سێمالكا لەسەر سنووری رۆژئاوا رایگەیاندووە، پاراستن لە هەولێرەوە داوای دەستگیركردنی حەسەن عەلی-یان كردووە و تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە و هەسەدەیان داوەتە پاڵی" شیلان عەلی نەمر وادەڵێت.
راشیگەیاند: "هەموو خێزانەكەمان یەكێتین، ئەمە یەكەمجاریش نییە پاراستن و ئاسایشی پارتی بە تۆمەتی هاوكاریكردنی پەكەكە هەڤاڵانی یەكێتی لە ناوچەكانی بادینان و نەینەوا و برادۆست و سۆران دەستگیر دەكەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

